پشتى 30 سالا.. نه‌هه‌نگه‌كى سپی يي ده‌گمه‌ن هاته ديتن
وشه:
دوای زیاتر له 30 ساڵ به‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی نه‌هه‌نگی سپی، ئه‌مساڵ جارێكی تر نه‌هه‌نگێكی سپی ده‌گمه‌ن له لایه‌ن پارێزه‌رانی ژینگه‌وه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست دۆزرایه‌وه.
ڕێكخراوی پاراستنی ژینگه و ده‌ریایی ئیسپانی به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، تیمه‌كانیان له كاتی چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ پاراستنی ژینگه، توانیویانه نه‌هه‌نگێكی شێوه ده‌گمه‌نی سپی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست سه‌ر به دوورگه‌ی كابریرای باشووری ئه‌مه‌ریكا بدۆزنه‌وه.
به پێی هه‌واڵێك كه ماڵپه‌ڕی سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ڕێكخراوه‌كه وێنه‌یه‌كی نه‌هه‌نگه سپییه‌كه‌یانی بڵاو كرده‌وه، تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه نزیكه‌ی 30 ساڵه هیچ نه‌هه‌نگێكی له‌و شێوه‌یه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره.
ئه‌و نه‌هه‌نگه شێوه‌یه‌كی جوان و ڕێكی هه‌یه، ڕه‌نگه‌كه‌ی سپییه‌كی ده‌گمه‌نه، درێژییه‌كه‌ی پێنج مه‌تره، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه هیچی له‌باره‌ی كێش و ته‌ندروستی نه‌هه‌نگه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه، بۆیه دیار نییه كه كێشی چه‌ند ده‌بێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
