شبكة لالش الاعلامية

ژبه‌ر ڤان مفايێن ساخله‌ميێ كشمیشێ بخۆن

ژبه‌ر ڤان مفايێن ساخله‌ميێ كشمیشێ بخۆن

K24 – هه‌ولێر:

ئه‌گه‌رچی كشمیش رۆژانه‌ كه‌متر ده‌خورێت و زیاتر له‌گه‌ڵ برنجدا ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی سووده‌ ته‌ندرووستییه‌كانی، واتلێده‌كات له‌مه‌ودوا گرنگییه‌كی زیاتر به‌ خواردنی بده‌ی.

به‌ گوێره‌ی دوایین توێژینه‌وه‌، كشمیش نزیكه‌ی 11 سوودی ته‌ندرووستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه‌، ئه‌وانیش:

– چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌كی كه‌مخوێنییه‌وه‌ و رێژه‌یه‌كی زۆری ئاسنی تێدایه‌.

– ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ دژه‌ ئۆكسیده‌كان و سوودی بۆ لابردنی ژه‌هری جه‌سته‌ هه‌یه‌.

– پرۆسه‌ی هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات و هه‌ست به‌ تێربوون درووست ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ریشاڵانه‌ی كه‌ تێیدا هه‌ن.

– شه‌كری گلوكۆزی زۆره‌ و بۆیه‌ هێزێكی زیاتر ده‌داته‌ جه‌سته‌.

– دژی به‌كتریا زیانبه‌خشه‌كانی ددانه‌ و پووكه‌كانیش له‌ هه‌وكردن ده‌پارێزێت.

– كشمیش سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی مادده‌ی كالیسیۆمه‌، كه‌ ئێسك به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت.

– برینه‌كانی گه‌ده‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌و پێیه‌ی رێژه‌یه‌ی زۆری كاربۆهایدارات و كالیسیۆمی تێدایه‌.

– به‌ هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به‌ ریشاڵ و بۆلیڤینۆلات، كۆئه‌ندامی ده‌مار و دڵ ده‌پارێزێت و رێژه‌ی كۆلیسترۆل له‌ خوێن داده‌به‌زێنێت.

– ترشه‌ڵۆكی گه‌ده‌ چاره‌سه‌ر ده‌كات.

– پارێزگاری له‌ چاو ده‌كات و له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌یپارێزێت.

– یارمه‌تی به‌هێزبوونی مێشك ده‌دات و هه‌ستكردنی به‌ ماندووبوون كه‌مده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: Organic Facts

ا. م

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كينه‌ ئەو كەسێن زوو زوو نەخۆش دبن

Lalish Duhok

باشترین یاریزانێن جیهانێ هاتنە دەست نیشانکرن

Lalish Duhok

پێتڤیه‌ دایك و باب مفایێن گویزێ بۆ زارۆكێن خۆ بزانن

Lalish Duhok