فرۆكێن توركیا ده‌ڤه‌ره‌كا دى يا هه‌رێما كوردستانێ بوردۆمان كر
وشه:
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كان، له هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ ناوچه‌ی زاپ له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ی شرنا‌خ و وان له باشووری توركیا، هه‌شت له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كوژران.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فڕۆكه‌كانی توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی حزبی كرێكارانی كوردستان له ناوچه‌ی زاپی هه‌رێمی كوردستان و وان و شرناخی باشووری توركیا، له ئه‌نجامی ئه‌مه‌یش هه‌شت له گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه كوژراون.
ماوه‌یه‌كه فڕۆكه‌كانی توركیا به چڕی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌تی چیای قه‌ندیل بۆمباران ده‌كات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنكه‌كانی حزبی كرێكارانی كوردستان”په‌كه‌كه”ی لێیه، هه‌روه‌ها ئه‌نكه‌ره هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاماژه‌ی به هێرشكردنه سه‌ر بنكه و شوێنه‌كانی په‌كه‌كه‌ی له قه‌ندیل له ڕێی هێزی سه‌ربازی زه‌وینییه‌وه دا.
په‌كه‌كه له ساڵی 1984ه‌وه شه‌ڕی دژ به توركیا ڕاگه‌یاندووه و زیاتر له 30 ساڵه هه‌ردوولا شه‌ڕ دژی یه‌كتر ده‌كه‌ن، ته‌نیا له 2011 تا 2013 ئاگربه‌ست له نێوان هه‌ردوولا ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام له 2014 جارێكی تر هه‌ردوولا ده‌ستیان به شه‌ڕ كرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان تا ئێسته له ئه‌نجامی شه‌ڕی 30 ساڵه‌ی هه‌ردوولا نزیكه‌ی 40 هه‌زار گه‌ریلا و سه‌رباز و خه‌ڵكی سڤیل كوژراون، ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌ی قوربانییه‌كانیش زیاتر ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
