شبكة لالش الاعلامية

پلانه‌كا ٧ رۆژى بۆ دابەزاندنا کێشێ

پلانه‌كا ٧ رۆژى بۆ دابەزاندنا کێشێ
SNN: 

گەر دەتەوێت زۆر ئاگات لەو خواردنانە نەبێت کە دەیخۆیت بەڵام لە ھەمان کاتدا قەڵەویش نەبیت دەتوانیت ڕێجیمی خەیار بکەیت. دەتوانیت لە ماوەی ھەفتەیەک بۆ ١٠ ڕۆژدا دەرەنجامە ناوازەکانت دەست بکەوێت تەنھا بە گرتنەبەری ئەم ڕێجیمە و کەمێک جوڵەکردن.
دەتوانیت لە ژەمەکانی نان خواردندا بەدلی خۆت نان بخۆیت بەڵام ئەوکاتە نان بخۆ کە بەڕاستی ھەست بە برسێتی دەکەیت چونکە ئۆرگانەکان پاک دەکاتەوە و مێتابۆلیزم خێرادەکات.
خەیار یارمەتی ڕزگاربوونیش دەدات لە ئاوی زیادە، پلانەکەش بەم شێوەیەیە:
نانی بەیانی
ماستێکی کەم چەوری بخۆکە شەکری تێدا نەبێت، ٢٠٠ گرام خەیاری تێکەڵ بکە، ئەگەر برسیت بێت دەتوانیت ٢ پارچە قۆخ یان سێوی لەگەڵ بخۆیت.
نانی نیوەڕۆ
قاپێکی گەورە خەیار بخۆ وەک زەڵاتە لەگەڵ نانی وشک تێکەڵی بکە، دەتوانیت بۆ تامێکی زیاتر بەم شێوەیە ئامادەی بکەیت:
٢ پەتاتە
٣٠٠ گرام میوەی فرێش
خەیار
چا یان قاوە دەتوانیت بخۆیتەوە بەبێ شەکر
پەتاتەکان بکوڵێنە یان بیبرژێنە و دەتوانیت لەگەڵ چەند قاشێک نانی جۆ بیخۆیت.

دەتوانیت ژەمێکی تر ئامادە بکەیت بۆ نانی نیوەڕۆ گەر ئارەزوو لەوەی تریان نەکەیت:
٣ پارچە نانی جۆ/ ٢ پەتاتە (یەکێکیان ھەڵبژێرە)
١٥٠ گرام ماسی تونە / ٢ ھێلکە یان ١٥ گرام گۆشتی سپی ( یەکێکیان ھەڵبژێرە)
خەیار

نانی ئێوارە
دەتوانیت ٣٠٠ گرام میوە بخۆیت لەو جۆرەی خۆت ئارەزووی دەکەیت.

شەربەتی خەیار دروست بکە بەم شێوەیە و لە نێوان ژەمەکان بیخۆ:
دەسکێک سپێناخ
٢٠ گرام گوێز یان بادەم
١ سێو
زەنجەبیل
١ خەیار
پێکھاتەکان یەک لەدوای یەک لە عەسارە بدە، بەڵام پاکیان مەکە، ئەم شەربەتە زۆر دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان و باشترە ڕاستەوخۆ دوای دروستکردنەکەی بیخۆیت بۆ ئەوەی سوودەکانی لەدەست نەدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بڤى جۆرى دێ بيه‌ جيێ سەره‌نجا کچان

Lalish Duhok

مفايێن هنارێ بۆ ساخله‌ميێ

Lalish Duhok

ب رێیەکا ب ساناھی خەوەکا ئارام و کوور ب دەست خوە ڤە بینە

Lalish Duhok