نەتەوەيێن ئێكگرتى چەند ئاماران دەربارەی کوردستانێ و عێراقێ بهلاڤ دكت
باسنیوز:
پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (UNDP) چەند ئامارێک لەبارەی ژیان و هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاو دەکاتەوە.
بەپێی پێشبینییەک، کە لە ئامارەکاندا بڵاوکراوەتەوە، UNDP پێی وایە لە ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگاتە نزیکەی 50 ملیۆن کەس.
ئەو ئامارانەی UNDP لەبارەی عێراق و هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە؛
– %71ـی دانیشتووان لەشارەکان دەژین و %29 شیان لە گوندەکاندا دەژین.
– %59ـی دانیشتووان لەژێر تەمەنی 19 ساڵیدان.
– %78ـی هاووڵاتییان تەکنۆلۆجیا بەکار دەهێنن و %12شیان کۆمپیوتەری تایبەتی خۆیان هەیە.
– %13ـی هاووڵاتییان بەرتیل بۆ جێبەجێکردنی مامەڵە حکوومییەکانیان دەدەن.
– %11ـی هاووڵاتییان بێ کارن (دەرچووانی زانکۆ بەنموونە وەرگیراون).
– حەوت ملیۆن و 900 هەزار کەس مووچەخۆرن، کە رێژەی %72ـی کۆی دانیشتووان پێک دەهێنێت.
– رێژەی بێکاری لەنێو کچانی گەنجی تەمەن (15-25 ساڵ) دەگاتە %18 و لەنێو کوڕانی گەنجی تەمەن (15-25 ساڵ)یش دەگاتە %17.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
