شبكة لالش الاعلامية

پەرلەمانتاره‌كا كوردا ئێزدی رەخنێ ل وەزارەتا دەرڤه‌يا عێراقێ دگرت

پەرلەمانتاره‌كا كوردا ئێزدی رەخنێ ل وەزارەتا دەرڤه‌يا عێراقێ دگرت
باسنيوز:

ئەمڕۆ پێنجشەممە ڤیان دەخیل پەرلەمانتاری كوردی ئێزیدی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەتوندی ڕەخنەی لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق كرد، بەهۆی ئەوەی وەزارەتەكە داوای لە وڵاتانی جیهان كردووە بەچكە داعشەكانیان ببنەوە.

ڤیان دەخیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە كە سەری سڕماوە لە لێدوانێكی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەوەی داوای لە وڵاتانی بیانی كردووە ئەو منداڵانە وەربگرنەوە كە لە داعشەكانەوە بوون.

لەمبارەیەوە پەرلەمانتارە كوردە ئێزیدیەكە بەتەواوی دژایەتی خۆی رادەگەیەنێ و كاتەكەشی بەسەیر وەسف كردووە، كە لەگەڵ تەواوبوونی ماوەی كاری خولی سێیەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا ئەم بڕیارە دراوە، بەبێ ئەوەی هیچ چاودێرییەك لەلایەن لیژنەی تایبەتمەندەوە هەبێت.

ڤیان دەخیل دووپاتی كردووەتەوە ئەم بابەتە پرسیار و گومانی زۆر هەڵدەگرێت، بەتایبەتی بۆ ڕۆڵەكانی ئەو پێكهاتەكانی عێراق كە كەسوكاریان لەسەر دەستی داعش لەدەست داوە.

هەروەها گوتیشی زۆر لەم منداڵانە رەنگە دایكیان عێراقی بێت، بەتایبەتی لەو ئافرەت و كچانەی لەلایەن داعشەوە رفێندرابوون.

رۆژی سێشەممەی رابردوو وەزارەتی دەرەوەی عێراق هانی وڵاتانی جیهانی دا بەچكە داعشەكانیان بگەڕێننەوە زێدی خۆیان، بەتایبەتی ئەوانەی لەبەر بچوكی تۆمەتبار نەكراون، لەگەڵ ئەوانەشدا كە ماوەی حوكمی بەندكردنیان تەواو كردووە.

ئەحمەد مەحجوب گوتەبێژ بەناوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە میانی دیدارێكدا لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنووس لە بەغدا، رایگەیاندبوو بەغدا هەموو نوێنەرایەتیە دیبلۆماسی و باڵوێزخانەكانی وڵاتان هان دەدات ئەو بەچكە داعشانە وەربگرنەوە كە بۆ كاری توندوتیژی رەوانەی عێراق كرابوون و تا ئێستەش لە بەندیخانەكانی عێراق ماونەتەوە.

مەحجوب گوتبووشی بەتایبەت هەریەك لە باڵوێزخانەكانی ئازەربایجان، رووسیا و ئەڵمانیایان هان داوە كە ئەو بەچكە داعشانە وەربگرنەوە كە ماوەی حوكمی یاساییان تەواو بووە و دەبێ ئازاد بكرێن.

تا ئێستە 833 بەچكە داعشی بیانی، كە سەر بە 14 وڵاتی جیاوازن، لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە زیندانی كراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئاوارە دخوازن دەست ب ئاڤەدانكرنا شنگالێ‌ بێتە كرن

Lalish Duhok

كار ژبۆ خووندنا بابەتێ‌ ئێزدیاتیێ‌ ل دەڤەرێن ئێزدینشین ل عێراقێ‌ دئێتە كرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش بەریكانەكا زانستی بۆ قوتابیان ل خانكێ‌ ئەنجام دا

Lalish Duhok