ئەو خوارنێن بەرگريا لەشى بهێز دكن
خەندان لایف-
بێگومان بەرگری لەشی مرۆڤ لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە جیاوازە، بەڵام دەبێت ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بیت، بۆ ئەوەی بەرگری لەش بەهێز بێت و ئەگەری تووشبوونت بە نەخۆشییەکان کەمبێتەوە.
ماڵپەڕی ئێم بی سی، باس لە نۆ خواردن دەکات، کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی ئاستی بەرگری لەشی
1-قارچک، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی2، بی3.
2-گوێچکە ماسی، کە دەوڵەمەندە بە زەنک و توانای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی هەیە، خڕۆکە سپییەکانی خوێن چالاک دەکات، هاوکات یاریدەی زوو چاکبوونەوەی برین دەدات.
3-شوتی، سەرچاوەی پێکهاتەی دژە ئۆکسانی “جلوتاسیۆن”ە، کە یاریدەی بەرزبوونەوەی بەرگری لەش دەدات دژی نەخۆشییەکان، بەڵام ئەم پێکهاتەیە زیاتر لەبەشی سوری دەوری ناوکەکان هەیە.
4-گەنم، دەوڵەمەندە بە زەنک و پێکهاتەی دژە ئۆکسان، ڤیتامین بی، ماددە ریشاڵیەکان و پرۆتین و چەوری بەسوود.
5-ماست، پێکهاتەی “پرۆپیوتیک”ی تێدایە، کە یاریدەی جەستە دەدات زوو سەرمای نەبێت، هاوکات دەوڵەمەندە بە ڤیتامی دی، کە رێژەی بەرگری لەش بەرزدەکاتەوە.
6-سپێناخ، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، کە یاریدەی جەستە دەدات خانەکانی نوێ بنەوە، هاوکات بڕێکی باش ریشاڵی و پێکهاتەی دژە ئۆکسان و ڤیتامین سی تێدایە.
7-چا بە هەموو رەنگەکانییەوە، بڕێکی زۆر ماددەی “بولیڤینول و فلافونویدس”ی تێدایە و دژە ئۆکسانە، کە رووبەرووی نەخۆشییەکان دەبێتەوە و خانەکان نوێدەکاتەوە.
8-پەتاتە، دەوڵەمەندە بە پیتا پرۆتین، کە دەگۆڕیت بۆ ڤیتامین ئەی لە جەستەدا، یاریدەی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرگری لەش دەدات و چرچولۆچی دوادەخات.
9-بروکلی، سەرچاوەی سەرەکی بەرزکردنەوەی بەرگری لەشە، کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی و سی، پێکهاتەی “جلوتاسیۆن”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
