حکوومەتا هه‌رێمێ کۆنفرانسه‌كى بۆ ب جینۆساید ناساندنا کۆمكوژيا ئێزديان ساز دکت
باسنيوز:
حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆنفرانسێک بۆ بەجینۆسایدناندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی و نەتەوەکان لەسەر دەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، ساز دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی بۆ (باس‌نیوز) نێردراوە، رۆژی دووشەممە 9/7/2018 لێژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکانی دیکە، بە سەرپەرشتیی مەحمود ساڵح، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کۆ بووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جگە لە جەختکردنەوە لە سازکردنی کۆنفرانسێێکی تایبەت بە ناساندنی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی و نەوە و ئایینەکانی دیکە، تاوتوێی بڕیاری 2379ـی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ پێکهێنانی تیمێک بۆ بە بەڵگەکردنی تاوانەکانی داعش، کرا.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بۆ تاوتوێكردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش
لێژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی دیكه كۆبۆوه
پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی ٩/٧ لێژنه‌ی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاته نه‌ته‌وایه‌تی و ئایینییه‌كانی دیكه به سه‌رپه‌ڕه‌شتی به‌ڕێز مه‌حموود حاجی ساڵح وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌یه‌كی به كورته‌یه‌ك له‌و دیدار و كۆبوونه‌وانه كرد كه له ماوه‌ی رابردوو ئه‌نجامی داون و ئه‌و داواكارییانه‌ی كه كردوویه‌تی به تایبه‌تی دامه‌زراندنی تاقیگه‌ی DNA و هاوكاریی كردنی هه‌رێم بۆ به‌دیكۆمێنت كردن و به بهڵگهمهندكردن و هه‌روه‌ك باس له هه‌وڵی هه‌ر دوو رێكخراوی ICMP و CEJA له‌م باوارهدا كرا.
دواتر خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كار خوێندرایه‌وه و خاڵ به خاڵ قسه‌یان له‌باره‌یه‌وه كرا و بڕیاری پێویستی له‌باره‌یه‌وه درا. بۆ خاڵی یه‌كه‌م كه تایبه‌ت بوو به بڕیاری ٢٣٧٩ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كه تایبه‌ت بوو به پێكهێنانی تیمی تایبه‌ت به به‌ڵگه‌كردنی تاوانه‌كانی تیرۆریستی داعش بڕیار درا، له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بخرێته به‌رنامه‌ی كار و پێشوازی له بڕیاره بكرێت و هه‌روه‌ك هه‌ر یه‌ك له ئه‌ندامان د. ئامانج و د. كرمانج روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان له‌م باره‌یه‌وه دا و هه‌روه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ره‌هه‌نده یاسایی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌م بڕیاره كرا و به‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م دۆسیهدایه له رووی ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌وه.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێژنه بڕیاری به‌ستنی كۆنفرانسێكی دا له ماوه‌ی داهاتوودا له به‌شداری شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆ، هه‌روه‌ها به گرنگ زانرا په‌یوه‌ندی به‌و تیمه نێوده‌وڵه‌تییه بكرێ كه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ٢٣٧٩ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێكهێنراوه و كاره‌كانی لێژنه‌ی بۆ روون بكرێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پێویست زانرا په‌یوه‌ندی به لێژنه‌ی نیشتمانی تایبه‌ت به‌و كه‌یسه كه له عێراق پێكهاتووه تاكو له‌گه‌ڵ هه‌ردووك لادا هه‌ماهه‌نگی هه‌بێت به‌ڵام دوای ره‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران.
له كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لێژنه‌ی باڵا بڕیاریدا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی به‌شداری له یادی جینۆسایدی كوردانی فه‌یلی بكات كه بڕیاره له ٣/٨ به‌ڕێوه بچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
