شبكة لالش الاعلامية

ماوێ مانا نیکۆتین لناڤ لەشێ مرۆڤى دا هات ئاشکه‌راكرن

ماوێ مانا نیکۆتین لناڤ لەشێ مرۆڤى دا هات ئاشکه‌راكرن
K24 – ھەولێر:

کاتێک کەسێک جگەرەیەک دەکێشێت، جەستەی ئەو کەسە 90%ی نیکۆتینەکە هەڵدەمژێت، بۆیە کێشانی جگەرەی زیاتر کاریگەری زیاتری لەسەر کەسی جگەرەکێش دەبێت.

یەکێتی کلینیکی کیمیای ئەمەریکا، لە رێگای پشکنینی میز، خوێن، لیک، قژ و نینۆک ماوەی مانەوەی نیکۆتین لەناو لەشی مرۆڤدا لەدوای کێشانی جگەرەیەک ئاشکرا دەکات.

یەکێتییەکە دەڵێت، لەشی مرۆڤ پێویستی بە دوو هەفتەیە تاکو لەشی بە تەواوی لە نیکۆتین پاکببێتەوە، بەڵام ئەگەر کەسەکە جگەرە زۆر بکێشێت، ئەوا لەشی پێویستی بە کاتی زیاترە تاکو لە نیکۆتین پاک ببێتەوە.

هەروەها تەمەنی مرۆڤ کاریگەری لەسەر نەمانی کاریگەری نیکۆتین دادەنێت.

ئەگەر کەسێک سەروو 65 ساڵ بێت، ئەوا پێویستی بە کاتی زیاترە تاکو لەشی لە نیکۆتین پاکببێتەوە.

بەگوێرەی داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، ساڵانە 7 ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی کێشانی جگەرە گیان لەدەستدەدەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سه‌ر ترسێ چاوان دێ زال بين؟

Lalish Duhok

مرۆڤ دێ ل جیھانێ زێدەبن :- ھژمارا ئاکنجیێن ھندستانێ دێ پتر بیت ژ چینێ

Lalish Duhok

نۆژدارێن بریتانیا: دڤێت پشکنینا پێشوەخت يا دلى بۆ وەرزشڤانان بێته‌ كرن 

Lalish Duhok