شبكة لالش الاعلامية

بریارا ڤه‌گوهاستنا 450 خێزانين ئه‌رەب بۆ دەشتا نەینەوا هاته‌ دان

بریارا ڤه‌گوهاستنا 450 خێزانين ئه‌رەب بۆ دەشتا نەینەوا هاته‌ دان
نەینەوا-KDP.info-

وەزیری ناوخۆی عێراق، بڕیارى داوه ژمارەیەكی زۆر خێزانی عەرەب لە ناوچەكانی تری عێراقەوە بۆ دەشتی نەینەوا و ناوچە كوردنشینەكان بگوازێتەوە، نوێنەری كۆتای شەبەكیش دەڵێ: “ئەم هەنگاوەی بەغدا دەستپێكی بەعەرەبكردنێكی دیكەی ناوچەكەیە و كاركردنە بۆ گۆڕینی جیۆگرافیای سنوورەكەمان، بۆیە رێگا بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە نادەین و دەبێت هەڵوەشێتەوە”.

سالم جومعە شەبەك، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەسەر داواكاریی پەرلەمانتارێكی عەرەب بە ناوی (عەبدولڕەحیم شەمەری)، بە نووسراوێكی فەرمی و تایبەت، بڕیاری داوە 450 خێزانی عەرەب كە خەڵكی ناوچەكانی تری عێراقن، بگوازێتەوە بۆ دەشتی نەینەوا، بە تایبەت بۆ شارۆچكەی باشیك و بە تەواوی مامەڵەی نیشتەجێبوونیان بۆ بكرێت، دیاریشە ئەوانەی دێن كەسانی خراپن و پێشتر پەیوەندییان بە داعشەوە هەبووە و ئامانجیان تێكدانە”.

نوێنەری كۆتای شەبەك ئاماژەیشی دا: “ئەم هەنگاوەی بەغدا، دەستپێكی بەعەرەبكردنێكی ترە بۆ ناوچەكەمان و كاركردنە بۆ گۆڕینی جیۆگرافیای سنوورەكەمان، ئەمەیش قەبووڵكراو نییە و لەگەڵ وەزیری ناوخۆیش قسەمان كردووە كە ئەو بڕیارە هەڵوەشێتەوە، سبەینێیش سەردانی وەزیری ناوخۆ دەكەین بۆ رێگریكردن لەو بڕیارە، ئەگەر بڕیارەكەیش هەڵنەوەشێتەوە، خۆپێشاندان و مانگرتن دەست پێدەكەین.”

وەك شەبەك گوتی، ئەگەر ئەو گواستنەوەیە سەر بگرێت، کە دیارە هێشتا خێزانی زیاتریش دەگوازنەوە ناوچەكەیان و ئامانجیانە كورد لەو ناوچەیە نەمێنێ، وایان لە ناوچەكە كردووە خەڵكی شەبەک دووبارە ئاوارەی هەرێمی كوردستان ببنەوە، کە رۆژانە نزیكەی 30 خێزان ئاوارە دەبن بە هۆی سیاسەتی خراپی حەشدی شەعبی و نەبوونی ئەمنییەت و كار و كاسبییەوە.

كوردانی شەبەك لە نزیكەی 60 گوندی سنووری دەشتی نەینەوا لە قەزای ناوەندیی مووسڵ و ‌حەمدانییە و ناحیەی باشیك و بەرتلە لە رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ نیشتەجێن و، بە هۆی كوردبوونیانەوە لە سەردەمی رژێمی بەعس و هاتنی تیرۆریستانی داعشیش، ئاوارە بوونە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئامینا زکری: گوھۆرین دڤێ قوناغا ھەستیار دا دبەرژوەندیا رەوشا ھەرێمێ دا نابیت

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا به‌رگرییا عیراقێ ده‌مێ ده‌ست بكاربوونا لیوایا 20 ڕاگه‌هاند

Lalish Duhok

باشیك.. شانده‌كی بنگه‌هێ لالش پشكداری به‌هییا كه‌سایه‌تیێ ئێزدییان خێرو قه‌وال سفو بوون

karwanhaji