شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا خووندنا بلند مەرجێن وەرگرتنا قوتابیان به‌لاڤكرن 

وەزارەتا خووندنا بلند مەرجێن وەرگرتنا قوتابیان به‌لاڤكرن 
ZNA-هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم مەرج و ڕێنماییەکانی وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزینی قوتابیانی لە زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.

لە مەرجەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا دا هاتووە، هەر قوتابیەک کە فۆرمی وەرگرتن پێشکەشدەکات مەرج نییە وەربگیرێت، چونکە وەرگرتن بەپێی چەند بنەمایەکی زانستی دادپەروەرانەیە لەسەر بنەمای کێبڕکێی کۆنمرەیە لەنێوان قوتابیەکاندا.

لەبارەی کۆنمرەی قوتابیان بۆ وەرگرتن لە بەشەکان، لە مەرجەکاندا هاتووە، بۆ کۆلێژە پزیشکییەکانی وەک (پزیشکی، پزیشکی ددان، دەرمانسازی) نابێت قوتابی تێکڕای نمرەکەی ٨٥% کەمتر بێت.

هەرەها بۆ کۆلێژی ئەندازیاری نەوت و کیمیایی (بەشەکانی نەوت، پترۆل، کیمیایی) نابێت تێکڕای نمرە ٨٠% کەمتر بێت.

بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، گواستنەوەی قوتابیان لە کۆلێژی کۆنمرە نزمەکان بۆ بەرزەکان بە جۆرێک دەبێت کە قوتابی ساڵی یەکەمی بێت لە قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و یەکەمیش بێت، واتە کۆنمرەکەی ٨٠% کەمتر نەبێت لەسەر ئاستی بەشەکەی خۆی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ پەروەردێ ژڤانێ دەستپێکرنا سالا نوو يا خووندنێ راگەهاند

Lalish Duhok

پەرلەمانتارەك: بەشە بۆدجەیا هەرێما كوردستانێ‌ دێ‌ هێتە زێدەكرن

Lalish Duhok

ئێكه‌تيا مامۆستایان ده‌ربارەی پاشكه‌فتێ مووچەى پرۆژەیەکى ئاراستەی حکوومەتێ دكت

Lalish Duhok