شبكة لالش الاعلامية

سبەی شەڤ دیاردەیەکا گەردوونی دێ روودەت 

سبەی شەڤ دیاردەیەکا گەردوونی دێ روودەت 
رووداو-هەولێر

شەوی 12-8-2018 تاوەکو بەرەبەیانی 13-8-2018 دیاردەیەکی گەردوونی روودەدات و ئاسمان بەشێوەیەکی ناوازە دەبینرێت و دەیان شیهاب دەردەکەون.

ئەژی چەتۆ، سەرۆکی رێکخراوی فەلەکناسی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ساڵانە لە نێوان 12 بۆ 24ی مانگی ئاب، چەندین نەیزەک لە ئاسمان دەردەکەون کە پێیان دەگوترێ “لێزمە شیهاب”.

ئەژی چەتۆ گوتی: “ئەو دیاردەیە لەکاتێکدا روودەدات کە زەوی لەسەر خولگەی خۆی بەناو پاشماوەی کلکدارێکدا تێپەڕدەبێت و لە کاژێرێکدا 90 بۆ 110 شیهاب لە ئاسمان دەردەکەون، بەڵام زیاتر لە دەرەوەی شارەکان و لەو شوێنانە دەبیندرێن کە رووناکی تێدا نەبێت و تاریکایی ئاسمان بەباشی دەربکەوێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌و شاشيێن شکستنێ ب هه‌ڤژينيا ته‌ دئينن

Lalish Duhok

وه‌ريانا پرچێ ل وەرزێ گەرمێ دا زێده‌ دبت 

Lalish Duhok

ئەگەر ده‌ست ژ خوارنا شەکرێ بهێلى ئەڤ تشته‌ دلەشى دا روودده‌ن 

Lalish Duhok