شبكة لالش الاعلامية

ده‌مژمێرێن ده‌واما فه‌رمانبه‌ران دێ زێده‌ بن   

ده‌مژمێرێن ده‌واما فه‌رمانبه‌ران دێ زێده‌ بن   

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی فه‌رمانێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاتژمێره‌كانی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران زیاد ده‌كرێت و له‌ 8ی به‌یانی تا 3ی ئێواره‌ ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌، هاتن و چوونی فه‌رمانبه‌رانیش به‌ په‌نجه‌مۆری ئه‌لیكترۆنی رێكده‌خرێت و هه‌موو رۆژانی هه‌فته‌ش، ده‌وام ده‌بێت، جگه‌ له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌، كه‌ پشووی فه‌رمییه‌ كۆتایی هه‌فته‌یه‌.

وه‌ك له‌و بڕیاره‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، مامۆستایانی زانكۆ به‌ گوێره‌ی یاسای راژه‌ی زانكۆیی، له‌ 1ی ته‌ممووز/ تا 1ی ئه‌یلوول پشوو وه‌رده‌گرن.

وه‌ك له‌ نووسراوه‌كه‌دا، كه‌ واژۆی یوسف گۆران، وه‌زیری خوێندنی باڵای به‌سه‌ره‌وه‌یه‌، له‌ رۆژانی كاردا، هه‌فتانه‌ یه‌ك رۆژ وه‌ك (سه‌ماح) به‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سوبه‌هى دێ په‌ڕله‌مانێ كوردستانێ كۆمبيت

Lalish Duhok

سه‌رۆكێ په‌رله‌مانى: ئێكه‌تى پشكدار ژى نه‌بيت كۆمبوونا سوبه‌هى ناهێته‌ پاشخستن

Lalish Duhok

بابەکر زێباری: ب رزگارکرنا حەوێجە دێ ئاساییشا ھەرێمێ باشتر بیت

Lalish Duhok