شبكة لالش الاعلامية

رێيا ناڤبه‌را شنگال و رۆژئاڤايێ کوردستانێ هاته‌ داخستن 

رێيا ناڤبه‌را شنگال و رۆژئاڤايێ کوردستانێ دا هاته‌ داخستن 
رووداو-شنگال

رێگەی بازرگانی لەنێوان شنگال و رۆژئاوای کوردستان، کە وەکو رێگایەکی نایاسایی بۆ بازرگانی بەکاردەهێندرا، لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دادەخرێت. داخستنی ئەو رێگایەش کاریگەریی کردووەتەسەر بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا و خواردن و شتومەک لە قەزای شنگال و دەورووبەری.

تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند: “ئەو رێگایەی لە تەنیشت شارۆچکەی خانەسۆر بۆ رۆژئاوای کوردستان کرابووەوە، ماوەی چەند رۆژێکە ئەو رێگایە بە بڕیارێکی حکومەتی عێراق لەلایەن حەشدی شەعبییەوە داخراوە”.

پەیامنێری رووداو لە شنگال دەڵێ: داخستنی ئەو رێگایە کاریگەرییەکی زۆری لەڕووی ئابوورییەوە لەسەر دەڤەری شنگال دروستکردووە، دوای داخستنی ئەو رێگایەش خەڵک بە ناچاری روو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و موسڵ دەکات بۆ ئەوەی کاڵا و پێداویستی خۆراکی بکڕێت. بە گوتەی بەشێک لە دووکاندارەکانی قەزای شنگالیش ئێستا بە ناچاری بۆ هاوردەکردنی کاڵا و پێداویستی خۆراک روو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەڵام رێگای نێوان شنگال و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانیش داخراون و بە ناچاری رێگایەکی دوورتر دەگرنەبەر، ئەمەش نرخی کاڵاکان گرانتر رادەوەستێت، بۆیە داوا دەکەن رێگەی نێوان شنگال و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بکرێنەوە.

پەیامنێری رووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لە ماوەی داهاتوودا دەروازەیەک لە نێوان سووریا و عێراق لە نزیک ناحیەی رەبیعە بکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نڤیسینگەها لالش خانەسۆرێ‌ هاریكاریا قوتابیێن هەژار ل زاخۆ دكت

Lalish Duhok

ب پشته‌ڤانیا سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ ڤیسته‌ڤالا لالش یا ڕه‌وشه‌نبیری یا سالانه‌ هاته‌ گێران

Lalish Duhok

30گه‌نجێن كه‌مپا چه‌م مشكۆ خه‌لاتێ ڕێزلێنانێ وه‌رگرت

Lalish Duhok