شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلين: کەمخەوی دلى پیردکت 

ڤه‌كۆلين: کەمخەوی دلى پیردکت 

رووداو-سلێمانی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کەمخەوی و زۆرخەوی هەردووکیان دڵ پیردەکەن، دەریشیدەخەن مرۆڤ چەندە بخەوێت باشترینە بۆ تەندروستی دڵی.

توێژینەوەکە لە ئەمریکا ئەنجامدراوە و دەریخستووە باشترین ماوەی نووستن بۆ دڵ ئەوەیە کەسەکە حەوت کاژێر بخەوێت.ئەوانەی شەش کاژێر یان هەشت کاژێر دەخەون، ئەوە دڵیان 9-10 مانگ پیرترە لەوانەی حەوت کاژیر دەخەون. بەڵام ئەوانەی پێنج کاژێر و کەمتر دەخەون، دڵیان 16-17 مانگ پیرترە لەوانەی شەوانە حەوت کاژێر دەخەون.

پیریی تەمەنی دڵ بەوە دیاریدەکرێت کەسەکە چەندە هۆکارە مەترسیدارەکانی تێدایە بۆ تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، لە نموونەی ئەو هۆکارانەش: بەرزەپەستانی خوێن، جگەرەکێشان، بەرزیی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن، شەکرە و قەڵەویی.

واتە تاوەکوو تەمەنی دڵ زیاتر بێت بەپێی ئەو هۆکارانە، ئەگەری روودانی جەڵتە و نەخۆشییەکانی دیکەی زیاترە.

بۆ نموونە لەوانەیە تەمەنی کەسێک بە ساڵ 40 ساڵ بێت، کەچی تەمەنی دڵی 44 ساڵ بێت، بەهۆی هەبوونی هۆکارگەلی مەترسیدار بۆ دڵ و بۆڕییەکانی خوێن.

بۆ گەیشتن بە ئەنجامەکان، توێژەرەکان داتای تەندروستی 12,755 کەسیان وەرگرتووە کە تەمەنیان لەنێوان 30 ساڵان و 74 ساڵاندا بووە و لە پۆرتاڵی زانستی “sciencedirect” دا بڵاوکراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌لمانیا گه‌هشته‌ رێزا قاره‌مانێن ده‌ركه‌ڤتى ژ قۆناغا كۆمان

Lalish Duhok

ھەموو پێزانین ل دور خوارنێن ساخلەم

Lalish Duhok

وه‌لاتيه‌ك ماوێ سێ سالايه‌ روودانان تۆمار دكت

Lalish Duhok