شبكة لالش الاعلامية

سزايێن ئەمریکا بۆ سەر ئيرانێ دبتە کێشە بۆ عێراقێ و هەرێما کوردستانێ

سزايێن ئەمریکا بۆ سەر ئيرانێ دبتە کێشە بۆ عێراقێ و هەرێما کوردستانێ
رووداو-هەولێر

نزیکەی 20%ـی کەلوپەلی بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت، عێراق دوای تورکیا و چین بە گەورەترین هاوبەشی بازرگانی و ئابووری ئێران لەقەڵەمدەدرێت.

بەگوتەی شارەزایانی ئێران بە دەستپێکردنی سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران، عێراق ناتوانێ بەشێک لە کەلوپەلی پێویستی رۆژانەی دابین بکات، بۆیە بەشێک لە بازرگانان دەڵێن ئەگەر عێرق پابەندی سزاکان بێت ئەوان ناچارن لە وڵاتانی دیکە بەتایبەت تورکیا کاڵاکان هاوردە بکەن و ئەوەش کاریگەری لەسەر بەزربوونەوەی نرخەکان لە عێراق دەبێت.

سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، عێراقی خستووەتە بارودۆخێکی ناجێگرەوە و عێراق دەیەوێت بە جۆرێک درێژە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران بدات، کە واتای پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نەگەیەنێت.

لەکاتێکدا ئەمریکا بە یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی عێراق دادەنرێت، ئێرانیش، دوای تورکیا و چین گەورەترین هاوبەشی ئابووریی عێراقە و عێراق بەشێکی بەرچاو لە پێداویستییەکانی، بەتایبەتیش لە بواری سەوزە و میوە، لە ئێرانەوە هاوردە دەکات و بەبێ ئێران عێراق ناتوانێت پێداویستییە ناوخۆییەکانی سەوزە و میوە بەتایبەت لە وەرزی سەرمادا، پڕ بکاتەوە.

لە سلێمانی، بازرگانان نیگەرانی ئەوەن کە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان عێراق و ئێران سنووردار بکرێن و ئەوکات ئەوان ناچار دەبن لە تورکیاوە پێداویستییەکانیان دابین بکەن، بەم پێیەش لە بەر دووریی سنووری تورکیا تێچووی بەرهەمە هاوردەکان زیاتر دەبێت.

عێراق دەیەوێت بەبێ نیگەرانکردنی ئەمریکا درێژە بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی لەگەڵ ئێران بدات؛ بەگوێرەی ژمارەیەک راپۆرتیش عێراق دەیەوێت لەلایەن ئەمریکاوە و بۆ بازرگانیکردن لەگەڵ ئێران ئاوارتە بکرێت، واتە بازرگانیی عێراق لەگەڵ ئێران بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا لێکنەدرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رێناس جانو – ره‌تكرنا ریفراندۆمێ ژلایێ په‌رله‌مانێ عیراقێ ، سیاسیه‌ و چوو كارتێكر نابن

Lalish Duhok

بەغدا دخوازیت غەدرەکا دی ل کەرکووکێ بکەت

Lalish Duhok

راگەهاندنه‌ك ژپارتی و ئێکه‌تى بۆ راييا گشتی

Lalish Duhok