شبكة لالش الاعلامية

عەمار حەکیم و شانده‌کی بلند يێ عێراقێ گەهشتنە هەولێرێ

عەمار حەکیم و شانده‌کی بلند يێ عێراقێ گەهشتنە هەولێرێ

باسنیوز:

شاندێکی باڵای هاوپەیمانی چاکسازی و بونیادنانەوە گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و بڕیارە دواتر سەردانی سلێمانی بکەن.

کەمێک لەمەوبەر، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، لەگەڵ ساڵح موتڵەگ، خالید عوبەیدی و ژمارەیەکی ژمارەیەک سەرکردەی باڵای هاوپەیمانی چاکسازی و بونیادنانەوە گەیشتنە شاری هەولێر و لەلایەن فازڵ میرانی، سیداد بارزانی، دکتۆر فواد حوسێن و کەریم شنگالییەوە پێشوازییان لێ کرا.

چاوەڕوان دەکرێت شاندە عێراقییەکە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر کۆببنەوە و دواتر سەردانی شاری سلێمانیش بکەن و لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە.

لەمبارەیەوە عەبدوڵا زیاد، ئەندامی شاندەکە بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە سەردانەکەیان بە مەبەستی گفتوگۆکردنە لەبارەی ڕەوشی سیاسیی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی فیدرال.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانى: مه‌ په‌يوه‌نديێن باش ل گه‌ل وه‌لاتێن كه‌نداڤى دروست كرینه‌

Lalish Duhok

دناڤ قوربانیێن لافاوا دھۆكێ تەرمێ زارۆكه‌كى نه‌هاتيه‌ ديتن 

Lalish Duhok

په‌ڕله‌مانێ بریتانییا و ئێكه‌تییا ئه‌ورۆپا جودا دێ ل دۆر راپرسییا بریتانییا كۆمبن

Lalish Duhok