شبكة لالش الاعلامية

كۆمسیۆن:داويا ڤێ هه‌فتيێ ئەنجامێن  ھەلبژارتنان دێ راگه‌هينين

كۆمسیۆن:داويا ڤێ هه‌فتيێ ئەنجامێن  ھەلبژارتنان دێ راگه‌هينين

ھەولێر-KDP.info-

بەرپرسانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی دەڵێن، كاركردن لە ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكان لەم حەفتەیەدا تەواو دەبێت و سكاڵاكانیش پۆڵین كراون، تەنیا ماوە ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەسەر بدات، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لە كۆتایی ئەم حەفتەیەدا ئەنجامی كۆتایی ئاشكرا بكرێت.

سەبارەت بە كاتی ئاشكراكردنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، كاروان جەلال، بەڕێوەبەری داتاكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، تیمەكانیان بەردەوامن لە كاركردن لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان و بەشێكی زۆری ئەنجامەكان تەواو كراون، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت لەم حەفتەیەدا ئەوان كارەكانی خۆیان تەواو بكەن و ئەنجامەكانیش بە راپۆرتێك ئاڕاستەی ئەنجوومەنی كۆمسیاران دەكەن بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدەن.

لای خۆیەوە، ئارام نەجمەددین، بەڕێوەبەری ئۆفیسی ھەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، گوتی: “كۆمسیۆن بەردەوامە لە كارەكان بۆ ئەوەی بتوانێ ئەنجامەكان تەواو بكات و رایبگەیەنێت، ھەنگاوی زۆر باشیش نراون و سكاڵاكان ھەمووی پۆڵین كراون و خراونەتە بەر دەستی ئەنجوومەنی كۆمسیاران، هەروەها بڕیارە لە ھەر پارێزگایەكیش ١٥سندووقی دەنگدان بە دەست ھەژمار بكرێنەوە، ئەمەیش وەك رێكارێكی كۆمسیۆنە ئەنجامی دەدات و دواتریش ئەنجامەكان ئاشكرا دەكرێن”.

نەجمەددین گوتیشی: “بەپێی پێشبینیی ئێمە، چاوەرێ دەكرێت رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەفتەیە كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا بكات”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بریفکانی:خەلکێ مووسلێ حەشدی شەعبى رەتکريه‌..برێڤه‌برنا مووسلێ دێ يا جێواز بت

Lalish Duhok

جه‌بار یاوه‌ر: ئه‌مریكا به‌لێنا پڕچه‌ككرنا دوو لیوايێن دى يێن پێشمه‌رگه‌ی دايه‌

Lalish Duhok

به‌غدا.. كۆمبوونێن شاندا هه‌رێمێ به‌رده‌وامن

Lalish Duhok