شبكة لالش الاعلامية

دوو کوردێن ئێزدی ل ھندستانێ خەلاتێ دایکا تێرێزا دێ وەرگرن

دوو کوردێن ئێزدی ل ھندستانێ خەلاتێ دایکا تێرێزا دێ وەرگرن

رووداو-مۆمبای

بە پاڵپشتی نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی بۆ رفێندراوانی کوردی ئێزدی و هەروەها تۆڕی میدیایی رووداو، دوو کوردی ئێزدی خەڵاتی دایکە تێرێزا- 2018 لە وڵاتی هیندستان وەردەگرن.

کاتژێر 16:30 بەکاتی ھیندستان و 14:00 بەکاتی هەولێر لە رێوڕەسمێکدا و بە ئامادەبونی نزیکەی 700 کەسایەتی لە وڵاتانی جیهانەوە 10 کەس لەسەر ئاستی جیھان خەڵاتدەکرێن و ھەر یەک لە لەیلا تەحلو کوردی ئێزدی رزگاربووی دەستی داعش و ئێدیس پەشار رزگاربووی کومەڵکوژی گوندی کۆچۆ، لەنێو ئەو کەسانەدان کە ئەمڕۆ خەڵاتیان پێشکەشدەکرێت.

د. ئەبرایم ماثیا بەڕێوەبەری دامەزراوەی ھارموونی فادێشن کە ساڵانە ئەو مەراسیمە رێکدەخات، بە رووداوی راگەیاند: “ئێمە لە رێگەی بەشی ئێنگلێزی پۆرتاڵی رووداو زانیاریمان لەسەر رزگاربووەکانی دەستی داعش دەستکەوت، داوتر پەیوەندیمان بە ناسر عەلی (بەڕێوەبەری نووسینگەی رووداو لە دهۆک) کرد و زانیاریی زیاترمان لێ وەرگرت. بە پشتبەستن و پێشنیازکردنی ئەو بوو کە ئێمە دوو ئێزدیمان لە ھەرێمی کوردستانی عیراقەوە پەسندکرن و دواتر داوەتنامەی فەرمیمان بو بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان نارد”.

شاندێکی کوردانی ئێزدی سەر بە نووسینگەی رەفێندراوەکان لە نوسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی چوونەتە وڵاتی ھیندستان و بەشداریی لە رێوڕەسمەکەدا دەکەن. حسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رفێندراوەکان لە نووسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی بە رووداوی راگەیاند: “ئێمە بەناوی ھەموو کوردانی ئێزدی و خەڵکی کوردستان بەشدارین لەو رێوڕەسمەدا و پەیام و ئێش و ئازاری کوردانی ئێزدی دەگەیێنینە خەڵکی ھیندستان و بەشداربووانی رێوڕەسمەکە”.

خەلاتی دایکە تێرێزا لە ساڵی 2005ـەوە ساڵانە دەبەخشرێتە 10 کەسایەتی و چالاکڤانی جیھانی کە رۆڵیان لە کاری خوبەخشی و خزمەتکردنی مروڤایەتی و پێکەوەژیان و ئاشتی ھەبووە لە جیهاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خێزانه‌كا دی يا ئێزدی هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ سنوونێ‌ سەرەدانا لژنا ناڤخۆیا رزگاری كر

Lalish Duhok

خۆلەکا کارێن دەستی بۆ بیست کچێن باعەدرێ هاته‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok