شبكة لالش الاعلامية

بارانبارین دێ بەردەوام بت

بارانبارین دێ بەردەوام بت

وشه‌:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا پێشبینییەكانی خۆی بۆ دۆخی كەشوهەوای ئەمڕۆی شارەكانی باشووری كوردستان ڕاگەیاند كە بارانبارین بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەموو 17ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئاسمانی شارەكانی هەرێمی كوردستان لە نێوان هەور و نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمەباران لە كات و شوێنی جیاواز، بەرزترین پلەی گەرما 21 پلە و نزمترین پلەش 14 پلەی سیلیزی دەبێ.

پلەكانی گەرمایش بەم شێوەیەیە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرمی 19 پلە و نزمترینی 14 پلە دەبێت، هەروەها لە شاری سلێمانی بەرزترین پلەی گەرمی 17 پلە و نزمترینی 11 پلە دەبێت، لە شاری دهۆكیش پلەكانی گەرمی لە نێوان 18 و 12 پلە و لە كەركووكیش لە نێوانی 21 و 12دا دەبن.

هەرچی پێوەندی بە ڕێژەی بارانبارینی هەرێمی كوردستانە، هەولێر 93 ملیم و سلێمانی 149 ملیم و دهۆك 158 ملیم و كەركووك 92 ملیك بارانی لێ باریوە، هەروەها شارۆكەی سۆران زۆرترین بارانی لێ باریوە كە 348 ملیمە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب فەرمانا مەسرور بارزانی بهایێ کارەبا سیتی و دەڤەرێن پێشەسازی دێ هێتە کێمکرن

Lalish Duhok

تاخه‌كێ دى ل مووسلێ هاته‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

پۆلیسێن هاتووچوونێ:ترومبێلێن تۆمار نه‌كرى دێ بنە مولکێ حکومەتێ

Lalish Duhok