شبكة لالش الاعلامية

دڤێ هه‌فتيێ دا ٣٠ كۆمپانیێن ھندستانێ بۆ وەبەرھێنانێ دێ ئێنە ھەرێما كوردستانێ

دڤێ هه‌فتيێ دا ٣٠ كۆمپانیێن ھندستانێ بۆ وەبەرھێنانێ دێ ئێنە ھەرێما كوردستانێ

ھەولێر-KDP.info-

سەرۆكی ژووری بازرگانیی ھەرێمی كوردستان گوتی، ئەم حەفتەیە ٣٠ كۆمپانیای گەورەی ھیندستان بە مەبەستی وەبەرھێنان لە ھەموو بوارەكاندا ڕوو لە ھەرێمی كوردستان دەكەن، ئەمەیش ھەنگاوێكی گرینگ و دڵخۆشكەرە.

دارا جەلیل خەیات، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: “بڕیارە لەم حەفتەیەدا ٣٠ كۆمپانیای وڵاتی ھیندستان بە مەبەستی كاری وەبەرھێنان بێنە ھەرێمی كوردستان و، ھەر لە میانەی سەردانەكەیاندا چاویان بە وەبەرھێنەرانی كوردستان دەكەوێت و قسەیان لەگەڵ دەكەن، بۆ ئەوەی كاریان لەگەڵدا بكەن”.

خەیات گوتیشی: “٣٠ كۆمپانیاكە ھەموویان هیی كەسایەتیی گرینگ و كۆمپانیای بەناووبانگن و دەیانەوێت لە ھەموو بوارەكان لە ھەرێمی كوردستاندا كاری وەبەرھێنان ئەنجام بدەن، چونكە ھیندستان وڵاتێكی پێشكەوتووە بۆ كاركردن و دەیانەوێت كاری باشیش لە ھەرێمی كوردستاندا ئەنجام بدەن و دۆستایەتی لەگەڵ ھەرێمدا دروست بكەن”.

سەرۆكی ژووری بازرگانیی ھەرێمی كوردستان، هەروەها باسی لەوەش كرد، رۆژی پێنجشەممە كە سەردانی ھەرێم دەكەن، لەگەڵ وەبەرھێنەرانی خۆماندا دیداریان پێ ئەنجام دەدەین، بۆ ئەوەی لە ژووری بازرگانیدا قسە بكەن، چونكە دەزانن ھەرێمی كوردستان شوێنی كاركردنە و داھاتووی ھەیە، بۆیە دەیانەوێت پەیوەندییەكی قوڵیان لەگەڵ ھەرێمدا ھەبێت”.

دەشڵێ: “دوای تەواوبوونی شەڕی داعش و قەیرانی دارایی، كرانەوەی زۆر باش لەگەڵ وڵاتانی دەرەوەدا دروست بووە و كۆمپانیایەكی زۆر ڕوو لە ھەرێم دەكەن، ھەر كاتێك ھەرێم و بەغدایش بگەنە رێككەوتن، كرانەوەی زیاتریش دروست دەبێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

 ڤیزا وه‌ڵاتێ چینێ ب وه‌ڵاتیێن هه‌رێما كوردستانێ دێ ئێته‌ دان 

Lalish Duhok

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ به‌رسڤا هیومان رایتس وۆچ ددەت

Lalish Duhok

زانیارى لدۆر بێنڤه‌دانا فه‌رمی يا ڕۆژا هه‌ڵبژارتنان دئێنه‌ راگه‌هاندن

Lalish Duhok