شبكة لالش الاعلامية

ڤه‌كۆلينه‌ك گهۆرينێن پشتى مرنێ ئاشكه‌را دكت

ڤه‌كۆلينه‌ك گهۆرينێن پشتى مرنێ ئاشكه‌را دكت

K24 – هه‌ولێر:

مێشکی مرۆڤ دوای مردنیش بۆ ماوەیەکی کەم کاردەکات، ئەمەش وادەکات ئەو کەسەی مردووە ئاگاداریی ئەوە بێت کە لە دوای مردنی چی روودەدات.

زانایان دەڵێن، مرۆڤ دوای مردنی بە ماوەیەک، مێشکی هەر کار دەکات، بەڵام تەنها هەست بەوە دەکات کە لەشی بەندکراوە و ناتوانێت هیچ شوێنێكی بجووڵێنێت.

پێشیان وایە، ئەو کەسانەی دووچاری جەڵتەی دڵ دەبن و بۆ ماوەیەکی کاتی دەمرن، دڵیان لە لێدان دەکەوێت و دواتر بە رێگای پزیشکی ژیانیان پێ دەبخشرێتەوە، ئاگاداریی چواردەوری خۆیانن.

د. سام پارنیا، پرۆفیسۆر لە زانکۆی ستۆنی بووک لە شاری نیویۆرکی ئەمەریکا ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی کاتی دەمرن و زیندوو دەبنەوە، تەنانەت رەفتاریشیان دەگۆڕێت و زۆریان دواتر زیاتر حەز بە یارمەتی کەسانی دیکە دەکەن و میهرەبان دەبن.

لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی لایڤ سایەنس، سام دەڵێت: “کەسەکە راستەوخۆ دوای وەستانی دڵی، ئاگاداری گفتوگۆکانی دەوربەرییەتی و هەندێک شتیش دەبینن کە لە نزیکیانەوە روودەدات”.

دەشڵێت: “بەشی بیرکردنەوەی مرۆڤ تەواو خاو دەبێتەوە، بەڵام خانەکانی مێشک چەند کاتژمێرێک دوای مردن، بە زیندویی دەمێننەوە”.

ئەو پزیشکە کرداری سی پی ئاڕ بە گرنگ دەزانێت و دەڵێت، کاتێک سی پی ئاڕ بۆ کەسێک دەکەیت، 50%ی ئەو خوێنەی کە پێویستە بۆ مێشک دەگوازرێتەوە، بۆیە ئەگەر کەسێک دووبارە دڵی بەکار بخرێتەوە ئەوا مێشکیشی دەکەوێتەوە کار.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خانيه‌ك ب ١١١ ملیۆن دۆلاران ھاتە فرۆتن

Lalish Duhok

كچێن ئيرانێ خۆ دكه‌نه‌ كوڕ و دچنه‌ یاریگه‌هان 

Lalish Duhok

74 ملیۆن كتك ل ئه‌مریكا دژین

Lalish Duhok