شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ فەرەنسا دێ سەره‌دانا عێراقێ کت

سەرۆکێ فەرەنسا دێ سەره‌دانا عێراقێ کت

باسنيوز:

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی عێراق دەکات و چاوەڕێ دەکرێ سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، محەمەد عەلی حەکیم، وەزیری دەرەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ جا ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەنجام داوە.

لە پەیوەندییەکەدا، محەمەد عەلی حەکیم و جان ئیڤ لۆدریان تاوتوێی پەیوەندییەکانی بەغدا و پاریسیان کردووە و لۆدریان پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە شەڕی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، دووپات کردووەتەوە.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی عێراق نیازی خۆی نیشانداوە بە سەردانیکردنی عێراق لە سەرەتای ساڵی ئایندە پێش سەردانی ئیمانوێڵ ماکرۆنی سەرۆکی وڵاتەکەی بۆ عێراق.

هەرچەندە هیچ لێدوانێکی فەرمی لەبارەی ئەوەی ئیمانوێڵ ماکرۆن سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام چاوەڕێ دەکرێ ماکرۆن سەردانی هەولێریش بکات.

گەل و حکوومەتی فەرەنسا پەیوەندییەکی مێژووییان لەگەڵ گەل، شۆڕش و حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و لە شەڕی دژی داعشیشدا، فەرەنسا بە ناردنی چەک، مەشقکردن بە پێشمەرگە و بۆردومانکردنی ئاسمانیی بنکە و بارەگاکانی داعش، هاوکاریی هەرێمی کوردستانی کرد.

لە رۆژی 2/9/2018 و دوای ماوەیەکی کەم لە هێرشی داعش بۆ سەر کوردستان، فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەمسا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، کۆ بووەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌لگۆرد حكمه‌ت باس ل شه‌رێ پێشمه‌رگه‌ی و حه‌شدا شه‌عبی دكه‌ت

Lalish Duhok

دیندار زێباری: پێشوازيێ ل راپۆرتا سالانه‌يا کۆمیسیۆنا ئازادیا ئایینێن ئەمریکا(USCIRF) دکەین

Lalish Duhok

سەرۆکا نوی یا دەستەیا مافێن مرۆڤی هاتە هەلبژارتن

Lalish Duhok