شبكة لالش الاعلامية

بێنڤه‌دانا سبه‌ى يا عێراقێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌ناگرت

بێنڤه‌دانا سبه‌ى يا عێراقێ هه‌رێما كوردستانێ ڤه‌ناگرت
كوردستان تيڤى:
به‌ بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر داعشدا، ١٠ كانوونی یه‌كه‌م كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی دووشه‌ممه‌ وه‌ك پشووی فه‌رمی راگه‌یه‌ندرا له‌ عێراق و پشووه‌كه‌ش هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌ ده‌وامی داموده‌زگاكان ئاساییه‌.

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌ بۆنه‌ی یه‌كه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی سه‌ركه‌وتنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌سه‌ر داعشدا، ١٠ ئه‌م مانگه‌ی كرده‌ پشووی فه‌رمی و داوای كرد له‌و رۆژه‌دا ئاڵای عێراق له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵبدرێت و له‌ شه‌قام، كۆڵان و ماڵ و له‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیش ئاڵای عێراق به‌رزبكرێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌ به‌رپرسانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتوون رۆژی دووشه‌ممه‌، به‌شێكی ناوچه‌ی سه‌وز به‌ رووی ئۆتۆمبێلدا ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماتی وڵاتانی لێیه‌.

هاوكات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق ، هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌و رۆژی دووشه‌ممه‌ ده‌وامی داموده‌زگاكان وه‌كو رۆژانی پێشوو ئاساییه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كه‌ركووك.. پێشمه‌رگه‌ی هێرشه‌كا داعشێ شكاند

Lalish Duhok

سه‌فين دزه‌يى: ژڤانێ چوونا شاندێ حوكمه‌تا هه‌رێمێ بۆ به‌غدا يێ ديار نينه‌

Lalish Duhok

حکوومەتا ھەرێما کوردستانێ بریاره‌كا نوو دەربارەی دامەزراندنێ دەرکر

Lalish Duhok