شبكة لالش الاعلامية

ئەمنستی: تێکدانا ژێرخانا چاندنيا ئێزدیان تاوانا جه‌نگى يه‌

ئەمنستی: تێکدانا ژێرخانا چاندنيا ئێزدیان تاوانا جه‌نگى يه‌
باسنيوز:
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی ئەنترناشناڵ) لە نوێرتین ڕاپۆرتی خۆیدا هەوڵە تێکدەرانەکانی داعش لەدژی کوردانی ئێزدی، بەتایبەتی تێکدانی زەوین و ژێرخانە کشتوکاڵییەکان بە تاوانی جەنگ لەقەڵەم داوە.

لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێوبردنی نیدەوڵەتیدا هاتووە: “داعش باخەکانی ڕەز و میوەی سووتاندووە، بیرە ئاوەکانی لە زبڵ و زاڵ و نەوتی ڕەش پڕ کردووەتەوە، هاوکات پۆمپی، ئاو و کەلوپەلی کارەبایی خەڵکیان دزیوە.

ڕیچارد پیرشویس ڕاوێژکاری قەیران لە ڕێکخراوی لێبوردنی نیودەوڵەتی، دەڵێت: “کاریگەریی وێرانبوونی ژێرخانی ناوچە گورندنشیەکان لە عێراق بە شێوەیەکی فراوان پشتوگوێ خراوە”.

لەو ڕاپۆرتەدا جیا لە باکردنی وێرانیی ژێرخانی کشتوکاڵی هاوکات باس لە بەدێلگرتن و کوشتنی سەدان کوردی ئێزدی کراوە و ئێستا کوردانی ئێزدی شوێنێکیان نییە بگەڕێنەوە و تێیدا نیشتەجێ ببن و زەوینە کشتوکاڵییەکانیشیان وێران کراون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

خێزانێن كێم ده‌رامه‌ت هاريكارى ژلايێ بنگه‌هێ لالش تايێ شێخان وه‌رگرتن

Lalish Duhok

نڤیسەر و گەڕۆکێ کورد”بەدەل رەڤۆ” ل ناحيا باعه‌درێ به‌حس ل  وێستگه‌هێن سه‌ربۆرا خوه‌ دكه‌ت

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش:سەرەخۆشیا شەهیدبوونا پێشمەرگێ‌ قارەمان نەقیب بەكر میرزا

Lalish Duhok