شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی و شانده‌كی بانكا نێڤ ده‌وله‌تی کۆمبوون

مەسرور بارزانی و شانده‌كی بانكا نێڤ ده‌وله‌تی کۆمبوون  

باسنيوز:
راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی کۆ بوویەوە و پەرەپێدان و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێکرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 31/1/2019، مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ شاندێكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌رزه‌ حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار و ڕاگری ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كرد و تێیدا دوا پەرەسەندن و پێشهاته‌كان و بارودۆخی ئابووری و گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتێکرد.

مەسرور بارزانی، وێڕای تیشکخستنە سەر بەرقەراربوونی ئاسایش وەک فاکتۆرێکی بەهێزی گەشەی ئابووریی و هەوڵەکانی پەرەپێدان و چاکسازی، ئاماژەی بە شوێنەوار و کاریگەرییەکانی شەڕی تیرۆستان و قەیرانەکان بەسەر پێشکەوتنی وڵات و بژێوی هاووڵاتییانەوە کرد.

هەروەها راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەم سۆنگەوە هاریكاری بانکی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان له ‌گشت بواره‌كاندا بەپێویستزانی و رایگەیاند: “هەرێمی کوردستان لە بردنەپێشەوەی کارایی دامودەزگاکانی و رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ سه‌رمایه‌گوزار و وەبەرهێنەرانی بیانی به‌مه‌به‌ستی گەشە و باشترکردنی بژێوی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕیفۆرمه ئیداریی و داراییە‌كان و پێداچوونەوە بە رێکارەکانی پەیوەندیدار بەم بوارانە به‌رده‌وام دەبێت”.

لای خۆیەوە شاندی میوان ئاماده‌یی خۆیان بۆ هاریكاری و هه‌مه‌هانگی هه‌رێمی كوردستان له‌ بوارەکانی دارایی و به‌ڕێوه‌بردن و په‌ره‌پێدان و پرۆژه‌ ستراتیژییه‌كان نیشاندا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رووسنه‌فت ل هەرێمێ دەست ب کارێن خۆ كر 

Lalish Duhok

ل سەر فەرمانا سەرۆک بارزانی هەمی خێزانێن بەر لەهییان کەفتین ل زاخۆ هاتنە قەرەبوکرن

Lalish Duhok

بریتانیا: هێزێن خوه‌ ژ ئیراقێ نا ڤه‌كێشین

Lalish Duhok