ئێكه‌مين كونسلێ يونانێ ب فه‌رمى ل هه‌ولێرێ ده‌ست بكاربوو
باسنيوز:
نه‌وزاد هادى پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانى پارێزگا پێشوازى له (ئیفسا یمیۆس كۆستۆ پۆڵۆس) كونسووڵى گشتیی نوێی یۆنان له هه‌ولێری پایته‌خت كرد کە پێشتر ئەو وڵاتە نوێنەرایتەیی بازرگانیی هەبووە و بەمزوانە بە فەرمی دەبێتە کونسووڵگەری و لە ئایندەیەکی نزیکدا دەکرێتەوە.
له دیدارێكدا پارێزگاری هه‌ولێر وێڕاى خۆشحاڵبوون به‌م پێشڤەچوونه‌ى ڕه‌وشى په‌یوه‌ندیى دیپلۆماسى و دۆستایه‌تیى نێوان یۆنان و هه‌رێمى كوردستان، به‌خێرهاتنى كونسووڵى تازه‌ى كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.
له بەرانبەردا كونسووڵى گشتیى تازه‌ى یۆنان خۆشحاڵیى خۆی به هاتنى بۆ هه‌رێمى كوردستان نیشان دا و ئه‌و پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانى و سه‌قامگیرییه‌ى هه‌ولێری پایته‌ختى به نموونه‌ى باڵا وه‌سف كرد و هیواى خواست له ئایینده‌ى نزیكدا ڕێوڕه‌سمى كردنه‌وه‌ى كونسووڵگه‌ریى وڵاته‌كه‌ى له هه‌ولێری پایته‌خت به‌ڕێوه بچێت كه پێشتر وه‌كوو نوێنه‌رایه‌تیى كار و هه‌ڵسووراندنی بازرگانی بووە، بڕیاری بۆ ده‌رچووه كه له‌مه‌ودوا وه‌ك كونسوولگه‌رێتیى به‌رده‌وام بێت”.
هاوکات جه‌ختیشى كرده‌وه له هه‌ماهه‌نگى و كاری پێكه‌وه‌یی له‌گه‌ڵ پارێزگاى هه‌ولێر بۆ پێشوازیكردن و ئاسانكاری بۆ هاتنى چه‌ندین گرووپی گه‌شتیاری و شانده‌كانى بزنسمان و وه‌به‌رهێنه‌ران و كۆمپانیاكانى یۆنانى بۆ هه‌ولێری پایته‌خت و به‌شداربوونى كارایان له پرۆسه‌ى ئاوه‌دانیى وڵات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
