شبكة لالش الاعلامية

هێزێن پێشمەرگەى دێ ڤه‌گه‌رنه‌ شنگال 

هێزێن پێشمەرگەى دێ ڤه‌گه‌رنه‌ شنگال 

K24 – هه‌ولێر:

بڕیارە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بگەڕێتەوە تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بە هاوکاری لەگەڵ سوپای عێراق ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن.

کەریم شنگالی، وەزیری پێشمەرگە بە وەکالەت لە لێدوانێکی تایبەتدا بە کوردستان24ی گووت: “گەڕانەوەی پێشمەرگە تەنها بۆ کەرکووک نیە، بەڵكو بۆ سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانە و لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆکردن بەردەوامین”.

لە لایەکی دیکەوە، د. کەمال کەرکووکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە کەرکووک – گەرمیان لەبارەی کاتی گەڕانەوەی ئەندامانی پارتەکەی بە کوردستان24ی راگەیاند: “کاتێک دەزگا ئەمنییەکان لە خەڵکی خۆجێی ناوچەکە بوون و بەربەست لە پێش ئاڵای پیرۆزی کوردستان نەما، ئەندامانی پارتی دەگەڕێنەوە”.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێـتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەبارەی کەرکووک پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت: “لە لایەن هەردوولا پڕۆژەیەک دەنووسرێتەوە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە ئێستادا، خالید شوانی و رزگار عەلی کاندیدی یەکێتین بۆ پارێزگاری کەرکووک.

لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان تا دێـت دۆخی ئەو ناوچانە لە رووی ئەمنیەوە تێک دەچێت و داعش چالاکیەکانی فراوانتر دەکات، بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخەکەش پێشمەرگە و سوپای عێراق لە گفتوگۆدان.

هەرچی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانە، بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ئیداریی کەرکووک لە گفتوگۆدان و گەیشتوونەتە چەند رێککەوتنێک، بڕیاریشە، 18 ئەم مانگە- شوبات، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە شاری هەولێر ئەنجام بدرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەروەردا شنگال:نكارين پێتڤیێن خووندنێ‌ بۆ قوتابیان رەوانەی شنگال بكەین

Lalish Duhok

داخوازا سلامەتیێ‌ بۆ رۆژنامەڤان كاروان باعەدری پەیامنێرێ‌ رۆژناما دەنگێ‌ لالش دكەین

Lalish Duhok

بنگه‌هێ لالش 54 سالیا دامەزراندنا ئێکەتیا نڤیسەرێن کورد پیرۆز دکەت

Lalish Duhok