شبكة لالش الاعلامية

حوسێن قائیدی: عێراق دوو ملیۆن دیناران دێ دەتە هەر زارۆيه‌كى رزگاربوويێ دەستێ داعش 

حوسێن قائیدی: عێراق دوو ملیۆن دیناران دێ دەتە هەر زارۆيه‌كى رزگاربوويێ دەستێ داعش 

رووداو- هەولێر

بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش دەڵێت، داوای بڕی دوو ملیۆن دینارمان بۆ هەر منداڵێکی رزگاربووی دەستی داعش کردووە و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیش رەزامەندی لەسەر داوە.

حوسێن قائیدی، بەرپرسی نووسینگەی رزگارکردنی کوردانی ئێزدی لە دەستی داعش کە سەر بە نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو داتا و زانیارییەکی لەبارەی کوردە رفێندراوەکانی دەستی داعش داوەتە حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بڕە پارەیەکیان پێبدرێ، پێش ماوەیەک رەزامەندی لەسەر پێدانی دوو ملیۆن دینار بە هەر کچ و ژنێکی رزگاربووی دەستی داعش درا.

لەبارەی پێدانی بڕە پارەیەکیش بە منداڵانی رزگاربووی دەستی داعش گوتی، بەر لە چەند رۆژێک لە سەردانێکمدا بۆ کەربەلا و کۆبوونەوە لەگەڵ چەند بەرپرسێکی حکومی، داوامانکرد ئەو دوو ملیۆنە منداڵانیش بگرێتەوە، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانیش بەڵێنی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەیدا.

حوسێن قائیدی گوتیشی:” تاوەکو ئێستا قۆناخێکی پێدانی پارە بە رزگاربووان تەواوبووە، لەم چەند رۆژەش قۆناخی دووەم دەستپێدەکات و چاوەڕواندەکرێ لە قۆناخی سێیەمدا منداڵانی رزگاربووش سوودمەندبن لەو پارەیە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەبوونا هێزێن نەیاسایی ل شنگالێ‌ ئەگەرێ‌ ڤەنەگەریانە خەلكێ‌ یە بۆ سەر ملك ومالێن خۆ

Lalish Duhok

ل دەشتا نەینەوا كۆمەلگەهەكا ئێزدیان تووشی قەیرانا ئاڤێ‌ دبت

Lalish Duhok

نڤیسینگەها لالش بێبان 58قوتابيێن سه‌ركه‌فتى خەلاتكرن

Lalish Duhok