شبكة لالش الاعلامية

میرێ ئێزديان هاته‌ دەست نیشانكرن

میرێ ئێزديان هاته‌ دەست نیشانكرن

رووداو- هەولێر

راوێژکاری میر و جڤاتی رۆحانیی ئێزدیان رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە بابەتی هەڵبژاردنی کەسێك بۆ میری ئێزدیان یەکلایی دەبێتەوە.

عسمەت تەحسین بەگ، کوڕی میر تەحسین بەگی کۆچکردوو بە تۆڕی میدیایی روداوی راگەیاند “ئەمڕۆ بنەماڵەی میر رێکەوتوون کە حازم تەحسین بەگ بکرێتە میری کوردانی ئێزدی و بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو رێوڕەسمی ئایینی لە پەرستگای لالش بەڕێوەبچێت و بەشێوەیەکی فەرمی حازم تەحسین بەگ بکرێتە میر”.

هاوکات فارس کتی، راوێژکاری میر و جڤاتی رۆحانی ئێزدیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو تاوەکو سێ رۆژ پێش ئێستا کۆبوونەوەیەک بە مەبەستی دیاریکردنی کەسێک وەک میری ئێزدیان ئەنجامدراوە و هاوڕاییەکی زۆر لەنێو بنەماڵەی میردا هەیە کە حازم میر تەحسین بەگ ببێتە میر، بەڵام رۆژی پێنجشەممە کۆبوونەوەیەک هەیە و ئەو بابەتە یەکلادەبێتەوە.

رۆژی 28ـی کانوونی دووەمی 2019، میر تەحسین بەگ لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بنگه‌هێ لالش: دوو سال ل سه‌ر كاره‌ساتا شنگالێ بۆرین وپشته‌ڤانیا نێڤ ده‌وله‌تی نه‌ ل ئاستێ پێتڤیه

Lalish Duhok

سەرۆکێ دەستەیا بلندا بنگەهێ لالش ئامادەیی سمینارەکا بنگەهێ لالش باعەدرێ بوو

Lalish Duhok

شانده‌كى پشكا په‌يوه‌ندیان ل ده‌سته‌یا بلندا بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا وه‌زاره‌تا ئه‌وقاف و كاروبارێن ئاینى كر

Lalish Duhok