شبكة لالش الاعلامية

چەند زانیاری ده‌ربارەی زێده‌بوونا كارەبا نشتيمانى 

چەند زانیاری ده‌ربارەی زێده‌بوونا كارەبا نشتيمانى 

باسنيوز:

بەرپرسێكی وەزارەتی كارەبا ئاشكرای دەكات بەرهەمی كارەبا زیاد بووە و كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباش زیادیان كردووە.

ئومێد محەمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، بەرهەمی کارەبا گەیشتووەتە 3هەزار و 500 مێگاوات، گوتی: “لە کاتێکدا ئێستا لەم ورزە خواست لەسەر کارەبا 4 هەزارو 750 مێگاواتە، بەراورد بە هاوینی ساڵی رابردوو بەرهەمی کارەبا زیاد بووە”.

گوتیشی: “کاتژمێرەکانی پێدانی کارەباش زیاتر بووە و بارودۆخی کارەباش باشتر بووە، بڕی 500 مێگاوات کارەباش بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی غازی سرووشتی زیاد بووە “.

بەرپرسەكەی وەزارەتی كارەبا ئاشكراشی كرد‌، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر زیادكردنی پێدانی كاره‌با ده‌كه‌ن، گوتیشی: “ئێستا له‌م وه‌رزه‌دا كه‌ هاووڵاتیان كه‌متر كاره‌با به‌كار ده‌هێنن، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با ده‌گه‌یه‌نینه‌ سه‌روو 18 كاتژمێر، كه‌ مانگی ڕابردوو 16 كاتژمێر كاره‌بامان داوه‌ به‌ هاووڵاتیان، هه‌روه‌ها به‌رده‌وامیش كار له‌سه‌ر پلان و پڕۆژه‌كانمان ده‌كه‌ین”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژڤانێ هه‌لبژارتنێن ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌هان هاته‌ دياركرن

Lalish Duhok

جێگرێ سوپا سالارێ پێشمەرگەى:ئازادکرنا ته‌ماما شنگالێ ژ حەویجە گرنگترە

Lalish Duhok

ژڤانێ ئه‌نجامێن پۆلێن 9ی و 12ێ هاته‌ ئاشكه‌را كرن

Lalish Duhok