شبكة لالش الاعلامية

باران و به‌فر و سه‌رما  ب رێڤه‌يه‌

باران و به‌فر و سه‌رما  ب رێڤه‌يه‌
K24 – هه‌ولێر:

شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی عێراقی پشبینی ده‌كات، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ شه‌پۆلێكی بارانبارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ و پله‌كانی گه‌رماش زۆر داببه‌زێ.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2/12/2019، سادق عه‌تیه‌، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌سره‌ له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: “به‌فر و سه‌رما و باران به‌ڕێوه‌یه‌ و له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌”.

عه‌تیه‌ ده‌ڵێت: “نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی جه‌مسه‌ریی كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كاریگه‌ریی خۆی ده‌نوێنێ و پێشبینیی ده‌كرێت سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌كانی عێراق و سووریا و توركیا و كوه‌یت و باكووری سعوودیه‌ش بگرێته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، شه‌پۆله‌كه‌ بارسته‌ هه‌وایه‌كی زۆر ساردی له‌گه‌ڵ ده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما، له‌ ناوچه‌ به‌رزاییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌فر ده‌بارێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب هه‌لكه‌فتا سه‌رێ سالا نوو گەشتیار قه‌ستا ھەرێما كوردستانێ دكن

Lalish Duhok

عێراق ناڤێ ٣٧ بەرپرسا بۆ دەسته‌سه‌ركرنێ دده‌تە پۆلیسێن نێڤ دەولەتی ئینتەرپول

Lalish Duhok

بۆ جارا چارێ دبیتە شیرەتکارا ئەلمانیا

Lalish Duhok