شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا دەست ب نووژەنکرنا پەرستگه‌ها لالش کر

ئەمریکا دەست ب نووژەنکرنا پەرستگه‌ها لالش کر
شێخان- KDP.info –

ئەندامێکی پرۆژەی نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی بەرنامەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ پاراستنی شوێنەوارەکان، ئەو وڵاتە دەستی بە نوژەنکردنەوەی پەرستگای لالش کرد.

پەرستگای لالش، گەورەترین و پیرۆزترین پەرستگای ئێزدیانە، کە دەکەوێتە باکووری قەزای شێخان و لە نێوان سێ چیادایە و بە سروشتێکی جوان خەمڵاوە.

ئەندازیار خالد نەرمۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: “نۆژەنکردنەوەکە لە ڕێگای تیمەکانی زانکۆی پەنسڵڤانیاوە بە سەرپەرشتیی تیمی ئەندازیاریی پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی لالش و بە هاوئاهەنگیی ئەنجومەنی ڕۆحانیی ئێزدییان جێبەجێ دەکرێت.”

نەرمۆ ڕایشیگەیاند: “پێش چەند مانگێک ئەمەریکا ٥٠٠ هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش تەرخان کردبوو، کەچی ئەمڕۆ دەستی بە نۆژەنکردنەوەکە کرد.”

نۆژەنکردنەوەی پەرستگای لالش بە چەندین قۆناغ دەستی پێ کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ حکومەتا هەرێمێ: بابا شێخ کەسایەتیەکێ دیار و خودان پێگەهه‌كێ گرنگ بوو ل هەرێما کوردستانێ و جیهانێ 

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش بیرهاتنێن رادیۆیەکا کوردی ل بیردئینت

Lalish Duhok

جڤاتا شنگال: په‌كه‌كێ وحه‌شدا شه‌عبى هیڤى و ئۆمێدێن خه‌لكێ كوشتن

Lalish Duhok