ھژمارا بانكی بۆ فەرمانبەران دێ ئێته ڤهكرن
K24 – ههولێر:
بە گوێرهی یاسای چاكسازيی، ھەژمارێكی بانكی بۆ مووچە پاشەكەوتكراوەكانی ھەر فەرمانبەرێك دەكرێتەوە. سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر پێشتر نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردبوو، كە دەكرێ لە رێی ئەم ھەژمارە بانكییەوە، فەرمانبەران بتوانن پارەی قەرزی خزمەتگوزارییەكان بدەنەوە، فەرمانبەرانیش دڵخۆشن بەم ماددەیە و پێشنیازی خۆیان ھەیە بۆ جێبەجێكردنی ماددەكە.
كردنەوەی ھەژمارێكی بانكی بۆ پارەی پاشەكەوتی مووچە خۆران لە یاسای چاكسازیدا، ئەو خاڵەیە كە دەمێكە فەرمانبەران چاوەڕێی دەكەن، دەركردنی رێنمایی ئەو ماددەیەش خراوەتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی.
ئەنجوومەنی پاریزگای ھەولێر دەیەوێ جارێكی دیكە ئەم نووسراوە بخاتەوە بەردەم وەزارەتی دارایی كە لە كابینەی پێشوودا ئاراستەی كردبوو، كە تایبەتە بەوەی بەشێكی پارەی پاشكەوتی فەرمانبەران لەرێی ئەو ھەژمارە بانكییەوە بۆ قەرزەكانی كارەبا و خزمەتگووزارییەكانی دیكەی سەر ھاوڵاتییان بەكاربھێندرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
