شبكة لالش الاعلامية

200 خێزانێن ئاواره‌ ڤه‌گەريانه‌ شنگال

200 خێزانێن ئاواره‌ ڤه‌گەريانه‌ شنگال
شنگال – KDP.info –

بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی لقی دهۆکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، شەپۆلێکی تری ئاوارەکانی شنگال و ناوچەکانی تر لە هەرێمی کوردستان گەڕانەتەوە ناوچەکانیان.

محەممەد بەبواتی، لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: “بەپێی ئاماری هەفتەی ڕابردوو ٢٠٠ خێزان گەڕاونەتەوە شنگال و ڕۆژانەش خەڵک ئامادەن بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.”

گوتیشی: “کەیسی مەلەفی گەڕانەوە کراوەتەوە و ئێستاش ناوەکان تۆمار دەکرێن بۆ گەڕانەوە و ئەمڕۆش ١٥ خێزان گەڕاونەتەوە و خەڵک چاوەڕێی کردنەوەی ڕیگاکانە، ئەگەر کۆرۆنا نەبووایە پێشبینیمان دەکرد ژمارەیەکی زۆر گەڕابانەوە ناوچەکانیان.”

بەبواتی دەشڵێ: “ئەو کەسانەی دەگەڕێنەوە هاوکاریی ماددیش دەکرێن بۆ ئەوەی پیداویستییەکانی خۆیانی لە ناوچەکانیان پێ دابین بکەن.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

دھۆک.. ل ناحیا باعەدرێ حەفت خيڤەتێن ئاواران ھاتنە سۆتن

Lalish Duhok

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى ل ناديا موراد كر

Lalish Duhok

باژێرڤانیا خانكێ:كێشا بێهنا نه‌خۆش دێ ئێته‌ چاره‌سه‌ركرن

Lalish Duhok