شبكة لالش الاعلامية

سبەی پارتی و ئێكه‌تى دێ كۆمبن

سبەی پارتی و ئێكه‌تى دێ كۆمبن
ھەولێر-KDP.info-

سەرچاوەیەك لە مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، بڕیارە سبەی ھەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان لە دوكان كۆببنەوە.

سەرچاوەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، بڕیارە سبەی سێشەممە سەعات ١١:٠٠ی پێشنیوەڕۆ، لە دوكان لە پارێزگای سلێمانی، ھەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان كۆببنەوە.

سەرچاوەكە گوتیشی: “دەستپێكردنی ئەو كۆبوونەوانە، بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان ھەردوولایە و لە یەكەم كۆبوونەوەشدا گوێ لە پێشنیازی یەكتری دەگرین و دواتریش كۆبوونەوەی دیكە دەكرێت، بۆ ئەوەی قسە لەسەر كێشەكان بكرێت بە مەبەستی چارەسەركردنیان”.

لە ماوەی ڕابردوودا، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، لەگەڵ ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان باڤڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە، ئەمەش وەكو سەرەتایەك بوو، بۆ ئەوەی ھەردوولا كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن.

شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێك ھاتووە لە، ھۆشیار زێباری، مەحموود محەمەد، ئەندامانی مەكتەبی سیاسیی پارتی و، عەلی حوسێن ئەندامی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیره‌كێ ئیسرائیلی: سایکس پیکۆ مافێ گەلێ کورد نەپاراست

Lalish Duhok

عێراقێ ژ ٢٥ ملیار دۆلارێن قەرز کرين چوو نەدايە هەرێمێ

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ساخله‌ميێ: يێن ڤاكسینێ وه‌ردگرن مه‌ترسی لسه‌ر ژیانا وان نامينت

Lalish Duhok