شبكة لالش الاعلامية

قايممقامێ شنگال:زێده‌بوونا دياردا خۆكوشتنا گه‌نجان ئاماژه‌يه‌كا مه‌ترسيداره‌ 

قايممقامێ شنگال:زێده‌بوونا دياردا خۆكوشتنا گه‌نجان ئاماژه‌يه‌كا مه‌ترسيداره‌ 

باسنيوز:

قایمقامی شەرعیی شنگال ئاشکرای کرد، دیاردەی خۆکوشتن لە نێو گەنجانی سنووری شاری شنگال زیادی كردووە و تەنیا لە ماوەی هەفتەیەكدا تا ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی ٩ی ٢٠٢٠، چوار گەنجی شنگال کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەو چوار گەنجە خەڵکی شنگالن کە خۆیان کوشتووە كە سێیان كوڕن و یەكێكیشیان كچە”.

جەختیشی كردەوە كە ئەم ژمارەیەی حاڵەتەكانی خۆكوشتن لە ماوەی یەك هەفتەدا، ئاماژەیەكی مەترسیدارە و پێویستە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی بۆ بكرێت و كار بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو هۆكارانەی كە پاڵ بە گەنجانی شنگالەوە دەنێن بۆ بێهیوابوون و كۆتاییهێنان بە ژیانیان.

قایمقامی شنگال جەختی كردەوە كە دوای ئاوارەبوونی خەڵكی شنگال و ئەم دۆخەی بەسەر ناوچەكەیاندا هات، حاڵەتەكانی خۆكوشتن زیادیان كرد كە هۆكاری زۆربەیان ئابووری و بێكاری و بێزارییانە لە ڕەوشی ژیانیان.

لە ساڵی ٢٠١٤ەوە پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بە پاساوی پاراستنی ناوچەكە، هێزێكی زۆری بردۆتە شنگال و لەو ساوە ڕێگە لە ئاساییبوونەوەی ژیان لە دەڤەرەكە دەگرێت، لە ئەنجامیشدا خەڵكی سنوورەكە زۆربەیان ئاوارەن و ئەوانەشی لە ژێر دەسەڵاتی پەكەكەدان، لە ژێر فشارێكی بەردەوام دان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

شاندەكێ‌ نڤیسینگەها لالش بابیرێ‌ سەرەدانا لژنا ناوچا خەتارێ‌ كر

Lalish Duhok

کوردێن ئێزدی سالانە ماست و نانى دبەنە لالش

Lalish Duhok

ئیدارەیا شنگالێ پەیامەکا نەرازیبوونێ ئاراستەی بەغدا و واشنتن و هەولێر و نەتەوەیێن یەکبووی دکن

Lalish Duhok