شبكة لالش الاعلامية

بابەشێخێ نوو يێ ئێزديان ل پەرستگه‌ها لالش دەستبکاربوو

بابەشێخێ نوو يێ ئێزديان ل پەرستگه‌ها لالش دەستبکاربوو
وێستگە نیوز ـ

ئەمڕۆ چوارشەممە بابەشێخی نوێی ئێزدیەکانی کوردستان و جیھان لە رێورەسمێکی ئاییندا لە پەرستگای لالش بە لەبەرکردنی جل و بەرگی بابەشێخی دەست بەکاربوو.

بە ئامادەبوونی میر حازم تەحسین بەگ، جڤاتی رووحانی و کەسایەتی و پیاوای ئایینی ئێزدیەکان لە شنگال و ناوچەکانی تر لە پەرستگای لالش، بەرێورەسمی ئایینی شێخ عەلی شێخ ئلیاس، بابەشێخی ئێزدیەکانی کوردستان و جیھان دەست بەکاربوو.

شەمۆ قاسم، بەرپرسی روشنبیری و کومەڵایەتی لە بنگەی لالش بە وێستگە نیوزی راگەیاند: “ئەمڕۆ لە پەرستگای لالش رێورەسمی سوێندخواردنی بابەشێخی نوێ بەرێوەچوو ئەویش رێورەسمی خجی جێبەجێکرد و بوو بە بابەشێخی ئێزدییەکان”.

وتیشی: “شێخ عەلی شێخ ئلیاس بابەشێخی نوێ جل و بەرگی بابەشێخی لەبەرکرد وتاری خۆی پێشکێشکرد و جێگای بابەشێخی کۆچکردوو دەگرێتەوە”.

ئاماژە بەوەشکرد: “لەو رێورەسمانەدا پیاوانی ئایینی ئێزدییەکان لە شنگالیش بەشداربوون و ئەوانیش وتاری خۆیان لەو رێورەسمەدا پێشکێشکرد بەڵام لەو رێورەسمانەدا قاسم شەشۆ نەمبینرا”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەحما خەلیل: بریارە كۆنفرانسه‌كێ دی ده‌ربارەی ئاڤەدانكرنا شنگالێ بێته‌ سازدان

Lalish Duhok

حوسێن قاسم: هەول بۆ ڤه‌كرنا دادگه‌ها نێڤ دەولەتیا جینۆسایدێ دبەردەوامن

Lalish Duhok

بنگەهێ‌ لالش تایێ‌ سنوونێ‌ هاریكاری پێشكێشی قوتابیان كرن

Lalish Duhok