شبكة لالش الاعلامية

پەکەکە ژن و زارۆكێن ئێزدی وەکو قەلغانا مرۆڤى بکاردئينت  

پەکەکە ژن و زارۆكێن ئێزدی وەکو قەلغانا مرۆڤى بکاردئينت  

باسنيوز:

فەرماندەیەکی پێشمەرگە ئاشکرای دەکات، چەکدارانی پەکەکە، ژن و منداڵی ئێزدییانی کۆکردوونەتەوە و وەک قەڵغانی مرۆیی بردوونیەتی بۆ سەر رێی سوپای عێراق.

میرزا خه‌له‌ف، فه‌رماندە لە فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، بۆ (باسنیوز) راگه‌یاند: “چه‌كدارانی په‌كه‌كە، ژن و منداڵی ئێزدییانی کۆکردوونەتەوە و بردوونیەتی بۆ سەر رێی سوپای عێراق لە چیای شنگال، بۆ ئەوەی بۆ رێگریی لە چوونەپێشی سوپا، وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاریان بێنێ“.

گوتیشی: ”پەکەکە هەمیشە خەڵکی ئێزدی بۆ نیازی خۆی بەکار دێنێ، ئێستاش خەڵکی شنگال بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم چوونی سوپای عێراق بۆ چیای شنگال بەکار دێنێ، پێشدەچێ عێراق چەند کاتژمێرێک مۆڵەتی دابێ بە پەکەکە، تا شنگال چۆل بکات، بەتایبەتی لە سیبا شێخدر و چیای شنگال“.

راشی گەیاند: ”چەندین جارە عێراق بۆ چۆلکردنی شنگال مۆڵەت دەدا بە پەکەکە، کەچی مۆڵەتەکە کۆتایی دێت، بەڵام پەکەکە ناوچەکە چۆل ناکات، بۆیە پێدەچێ رێککەوتنێکی نهێنی لەنێوانیاندا هەبێ، چونکە تا ئێستا حەشدی شەعبی پشتیوانیی لە مانەوەی پەکەکە لە شنگالدا دەکات“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

“شێخ شامۆ”سەرەدانا قوتابخانا (شنگال-تاخي) ل قەزا زاخۆ کر

Lalish Duhok

نێزیكى 70مال و كۆمه‌لێن ئێزدیان ل ئه‌لمانیا هاتینه‌ ڤه‌كرن

Lalish Duhok

میر داسن فاروق به‌گ: خەڵكێكی زۆری ئێزدی لە وڵاتانی دەرەوە تووشی گیروفت هاتوون

Lalish Duhok