شاندێ هه‌رێمێ هه‌فتيا داهاتى دێ سه‌ره‌دانا به‌غدا كت
وشه:
بڕیار بوو له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا له‌باره‌ی بودجه‌وه سه‌ردانی به‌غدا بكات، په‌رله‌مانتارێكی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه كه سه‌ردانی شانده‌كه ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو.
به‌هجه‌ت عه‌لی، په‌رله‌مانتاری كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌و شانده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كه بڕیار بوو سه‌ردانی به‌غدا بكات، له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخستووه، دووپاتی كرده‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێم له هه‌ر كاتێكدا ئاماده‌یه بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی بودجه، كه چووه‌ته واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌ردانه‌كه له‌سه‌ر داوای حكوومه‌تی عێراق بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه
زیاتر گوتی، شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێم پێكهاتوو له ژماره‌یه‌ك وه‌زیر له هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی نه‌وت و پلاندانان له حكوومه‌تی عێراق و لێكگه‌یشتن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم بۆ به‌غدا وه‌ك له رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی ره‌وانه‌كردنی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه.
ئه‌مڕۆ جیهاد حەسەن، پەرلەمانتاری كوردستان لە لیژنەی سامانە سروشتییەكان، ئاماژەی كرد كە هیچ جۆرە ناكۆكییەك لە نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بواری نەوت كە لە هەرێم كار دەكەن لەبارەی رادەستكردنی نەوت بۆ بەغدا نییە، هۆكاری دواكەوتنی جێبەجێكردنی رێككەوتنی بودجە لە نێوان هەولێر و بەغدا هیچ پێوەندی بە كۆمپانیاكانی نەوتەوە نییە، كە ناڕازی بن بەرانبەر بە رادەستكردنی نەوت بۆ بەغدا، روونی كردەوە، بابەتەكە تەنیا پێوەستە بە بوونی كێشەی تەكنیكی كە لە سەردانی شاندی حكوومەتی هەرێم بۆ بەغدا چارەسەر دەكرێت، كە بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو بێتە سازكردن.
بەمدواییە هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان گوتی، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند دۆسیەیەك، لە دوو رۆژی داهاتوودا شاندێكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات، شاندەكە تەكنیكی دەبێ و لە ژمارەیەك وەزیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێك دێت، سەردانەكەیش بە مەبەستی لێكگەیشتنە لەبارەی بڕگەكانی بودجەی عێراق پێوەست بە هەرێم و میكانیزمەكانی رەوانەكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم و چۆنیەتی رادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەی رێككەوتنی لەسەر كراوە.
زیاتر گوتی، سەردانەكە بەهۆی دۆخی بەغدا و سەرقاڵیی حكوومەت و پەرلەمانی عێراق، بۆ چەند رۆژێك دواكەوت. دووپاتی كردەوە، حكوومەتی هەرێم لەسەر بەڵێنەكانیەتی و ئامادەی پابەندی تەواوە بە بڕگەكانی بودجە تایبەت بە رادەستكردنی نەوتەكەی، ئەو هەواڵانەی باسی پاشگەزبوونەوەی هەرێم لە رێككەوتنەكە دەكەن، راست نییە.
شایەنی باسە شاندی حكوومەتی هەرێم لە هەریەك لە وەزیرانی سامانە سروشتییەكان و دارایی و ئابووری و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی هەرێم پێك دێت و سەردانی بەغدا دەكەن و لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكوومەتی عێراق گفتوگۆ دەكەن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
