ل باعەدرێ كهمپینهيهك بۆ هاريکاریکرنا زیانڤێکەفتيێن كهمپا شاریا هاته راگەهاندن
باسنيوز:
دوای ئاگرکەوتنەوە لە خێوەتەکانی ئاوارەکانی کەمپی شاریا و سووتانی ژمارەیەکی زۆر خیوەت و کەلوپەلی ئاوارەکان، لە ناحیەی باعەدرێ بۆ گەیاندنی هاوکاری بە زیانلێکەوتوان، لە ناحیەی باعەدرێ کەمپینێک ڕاگەیاندرا و ئەندامێکی کەمپینەکەش زانیاریی خستە روو.
كاروان باعهدرى، ئهندامی کەمپینی هاوکاریکردنی ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی کەمپی شاریا بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە سەنتەری ناحیەی باعەدرێ، سەر بە قەزای شێخان، دەست کراوە بە کۆکردنەوەی هەموو جۆرە کۆمەک و پێداویستییەک بۆ ئاوارە زیانلێکەوتووەکانی کەمپی شاریا، کە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپەکە، خێوەت و کەلوپەلەکانیان سووتاوە”.
گوتیشی: ”داوا لە تێکڕای خێرخوازان دەکەین، هەر کەسێک شتێکی زیادەی هەیە، رەوانەی کەمپینەکەمانی بکات، بۆ ئەوەی بیگەیەنینە دەست ئاوارە زیانلێکەوتووەکان”.
ئەو ئهندامەی کەمپینەکە روونیشی کردەوە: “ئەم کەمپینە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت و دوای کۆکردنەوەی هاوکارییەکان، بەپێی میکانیزمێک بەسەر ئاوارەکاندا دابەشی دەکەین”.
ئاشکراشی کرد: “خەڵکێکی زۆر سەردانی کەمپینەکە دەکات، بۆ ئەوەی کۆمەک و هاوکارییەکانی بگەیەنێتە خەڵکە زیانلێکەوتووەکە، ئێمەش داوامان لە خێرخوازان ئەوەیە، هەر کەسەو بەگوێرەی توانای خۆی، هاوکاریی زیانلێکەوتووەکان بکات”.
دوێنێ هەینی 4ی 6ی 2021، ئاگرێكی گەورە له بهشێك لە خێوهتهكانی كهمپی شاریا له سنووری پارێزگای دهۆك كهوتەوه، بهم هۆیهوه 370 خێوەتی ماڵە ئاوارەكان سووتا و زیانی گەورەی لێ كەوتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
