ل سهر راسپاردێن سەرۆكێ حكوومەتا ههرێمێ دهرمان و كهلوپهلێن پێتڤى بۆ كەمپا شاریا هاتنه دابینكرن
وشه:
وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردووەتەوە، لەژێر ڕاسپاردەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەرمان و كەلوپەلی پێویست بۆ كەمپی شاریان دابین كرا.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی كردووەتەوە، بڕی پێویستی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ خۆپارێزی و چارەسەری بۆ كەمپی شاریا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دابین كرا.
دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان
ڕوون كراوەتەوە، دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لەژێر ڕۆشنایی ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پاڵپشتی و هاوكاریكردن و بەدواداچوونی ڕەوشی تەندروستی لێقەوماوانی ڕووداوی سووتانی كەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك.
باس لەوەش كراوە، لەپێناو پشتگیری و دابینكردنی تەواوی پێداویستی و چارەسەرییەكان بۆ خوشك و برا ئێزیدییەكان و ئاوارەكان، بڕی پێویستی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ خۆپارێزی و چارەسەری بۆ كەمپی شاریا لەلایەن وەزارەتی تەندروستی دابین كرا.
ڕۆژی هەینی چواری حوزەیران، كەمپی شاریا تایبەت بە ئاوارەكان لە سنووری پاریزگای دهۆك سووتا، تێیدا 370 خێوەت و شوێنی نیشتەجێبوونی 184 خێزان بە تەواوی سووتان، نزیكەی 900 ئاوارەی ئەو كەمپە دووبارە ئاوارە بوونەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
