وەزارەتا پلاندانانێ: ژمارا ئاكنجيێن هەرێما کوردستانێ زێدهتر ژ شەش ملیۆن کەسايه
باسنيوز:
ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی پلاندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ڕاپۆرتى لەبارەی ژمارەی دانیشتوانى هەرێمی کوردستانی خستە روو و ئاشکرای کرد ژمارەی دانیشتوان زیاتر لە شەش ملیۆن کەسە.
وەزارەتى پلاندانانى حکوومەتی هەریمى کوردستان بەمەبەستى خستنەڕووى پێشبینییەکان و ئەو پێویستییانەى لەڕووى ژمارەی دانیشتوان و ئامارەکانى نیشتەجێبوون و گەشەى دانیشتوان و داهات و مردن و لەدایکبوون هەیە، ئەمڕۆ سێسەممە ٢٢/ ٦/ ٢٠٢١ راپۆرتى شیکاریى ئامارەکانى کوردستانى بڵاو کردەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتە کە دەستەی ئاماری سەر بە وەزارەتی پلاندان ئامادەی کردووە، ژمارەى نیشتوانى هەرێمى کوردستان لە ساڵى ٢٠١٢دا چوار ملیۆن و ٦٢٢ هەزار کەس بووە و ئێستا ٦ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەسە و پێشبینى دەکرێت تا ساڵى ٢٠٣٠ بگاتە ٧ ملیۆن و نیو کەس و تا ساڵى ٢٠٤٠ بگاتە نزیکەى ٩ ملیۆن کەس.
بەپێی هەمان ئامار و داتا ئێستا نێونجیی تەمەن لە هەرێمی کوردستان ٢٢ ساڵییە و تا ساڵى ٢٠٤٠ ئەو نێونجی تەمەنە بەرەو ٢٨ ساڵى هەڵدەکشێت، چونکە ئێستا %٤٧ی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ئافرەت و منداڵن و ساڵى٢٠٤٠ رێژەکە بەرەو %٦٠ بەرز دەبێتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
