شبكة لالش الاعلامية

ئەمریکا چەند پڕۆژەيێن کارەبێ ل هەرێما کوردستانێ دێ بجهئينت 

ئەمریکا چەند پڕۆژەيێن کارەبێ ل هەرێما کوردستانێ دێ بجهئينت 

باسنيوز:

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبای ھەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات.

وەزارەتی کارەبا لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: ئەمریکا بە قەرزی درێژخایەن پرۆژە لە کەرتی کارەبا دەکات، بۆ ئەم مەبەستە، لیزا بۆدۆنڵی بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد”.

ئاماژە بەوە کراوە، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا ئەو پرۆژە ستراتیژیانەی کارەبای بۆ بەرپرسی دیسکی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا لە هەولێر خستوەتەڕوو.

وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستووەتە روو، لە سێ بوار کارەبا پێویستی بە پرۆژەی وەبەرهێنانە، دامەزراندنی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە سووتەمەنی گازی بەفیڕۆچووی کێڵگە نەوتییەکان، پرۆژەی سکادا بۆ کۆنترۆڵکردنی کارەبا، راکێشانی هێڵ و دامەزراندنی وێستگەی 400KV، راكێشانی بۆڕی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دهۆک”.

هەروەها روونیشکراوەتەوە، کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر چۆنییەتی پێدانی قەرز و جێبەجێكردنی پرۆژەكان كراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆک بارزانی پەیامه‌ك ئاراستەی سەرۆکێ فەلەستینێ کر

Lalish Duhok

مووسل.. سەرپەرشتێ نیشانگرێن داعشێ ھات کوشتن

Lalish Duhok

سیروان بارزانی: پێشمه‌رگه‌ی هێرشه‌كا داعشێ ل مه‌خموورێ شكاند

Lalish Duhok