شبكة لالش الاعلامية

کاروانه‌كێ دی يێ ھاريكاريێن هه‌ڤپەیمانان گەهشتە دەست ھێزێن پێشمەرگەى

کاروانه‌كێ دی يێ ھاريكاريێن هه‌ڤپەیمانان گەهشتە دەست ھێزێن پێشمەرگەى
ھەولێر-KDP.info-

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ھۆشیاریی نیشتیمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوامن و ئەمڕۆش کاروانێکی دیکەی ھاوکاری گەیشتە دەست ھێزی پێشمەرگە، کە خۆی لە کەرستەی سەربازی و ٧٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیدا دەبینێتەوە.

عەمید عوسمان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ئەمڕۆ کاروانێکی دیکەی کۆمەک و ھاوکاریی ھاوپەیمانان گەیشتە پێشمەرگە و ھاوکارییەکانیش زیاتر ئۆتۆمبێلی سەربازین، کە ٧٠ ئۆتۆمبێلن.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، کۆمەک و ھاوکاریی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگە بەردەوامە و دەیانەوێت بەشێک لە لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەش کەرستە و ئالیاتی سەربازییان پێ بدرێت، ئەوانەی کە بڕیاریان لێ دراوە، کە ئەوەش بەشێکە لەو کۆمەک و ھاوکارییانەی پێشکەشی پێشمەرگە دەکرێن.

محەمەد باسی لەوەش کرد، هاوکارییەکانی ئەمجارە بۆ تەواوی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەیە، کە بێگومان پێشتریش ھاوکارییان کردووە و ھاوکارییەکانیش جۆراوجۆر بوونە، وەکو چەک و تەقەمەنی.

عەمید عوسمان جەختیشی کردەوە کە ھاوکارییەکانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەردەوام دەبن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

عادل عه‌بدولمه‌هدى وه‌كو سه‌رۆك وه‌زيرێن عيراقێ ده‌ست ب كاربوو

Lalish Duhok

سه‌قاناسییا هه‌رێمێ: رۆژا پێنجشه‌مبێ ده‌لیڤه‌یا بارانێ هه‌یه‌

Lalish Duhok

ئه‌مریكا لسه‌ر پڕچه‌ككرنا پێشمه‌رگه‌ى دێ به‌رده‌وام بت

Lalish Duhok