ھەفتيا داھاتى كارتا ڤاكسینێ دێ بەردەست بت
باسنيوز:
بەڕێوەبەری بەشی ئایتی لە وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، ھەفتەی داھاتوو ڕێنوێنییهكانى كارتى ڤاكسین دەردەچێت، لە ھەموو پارێزگاكانیش نووسینگەیەك بۆ پێدانی كارتى ڤاكسین دهكرێتهوه.
حەربی كەتۆ، بەڕێوەبەری بهشى ئایتیی وەزارەتی تەندروستیی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ھەفتەی داھاتوو وەزارەتی تەندروستی ڕێنوێنی بۆ پێدانی كارتى ڤاكسین دەردهكات، لە ھەولێر، سلێمانی، دھۆك و ھەڵەبجە نووسینگەیەك بۆ پێدانی ئهو كارته، دهكرێتهوه”.
گوتیشی: “ئهو كارته له ڕووى ئەمنی و ھاككردنەوە زۆر بەھێزە و ھیچ كەسێك ناتوانێت ساختەی بكات، لەبەر ئەوەی ھەموو داتاكانی ئەو كەسە كە ژەمی یەكەم و دووەمی ڤاكسینەكەیان وەرگرتووە، تۆمار كراوە، لە ھەر شوێنێكی دنیاش بێت، ئەو كارتە باركۆدی لەسەرە و بە سكانكردنی دەتوانرێت زانیارییەكان ببینرێت”.
بەڕێوەبەری بهشى ئایتیی وەزارەتی تەندروستی باسى لهوهش كرد، ئهو كارته دەبێتە ئاسانكارییەك بۆ گەشتكردن و لهو وڵاتهى گهشتى بۆ دهكهن، كەمتر پشكنینی كۆرۆنایان بۆ دەكرێت، ھەر سێ جۆرەكەی ڤاكسینەكەی تێدا تۆمار كراوە، كە ھەر كەسێك كام ڤاكسینی وەرگرتبێت، ئەو جۆرەی بۆ تۆمار كراوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
