شبكة لالش الاعلامية

سه‌قاناسى: ل دوو پارێزگه‌هێن هەرێما کوردستانێ باران دێ بارت

سه‌قاناسى: ل دوو پارێزگه‌هێن هەرێما کوردستانێ باران دێ بارت

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی رایدەگەیێنێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین هەیە، هەروەها پێشبینیدەکرێت لە سەنتەری پارێزگاکانیش کەمێک باران ببارێت.

ئەمڕۆ سەرەتای مانگی ئابە کە یەکێکە لە گەرمترین مانگەکانی ساڵ لە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوودا لە چەند ناوچەیەک بارانباریوە. ئەژی چەتۆ، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، “بارانبارین لەم وەرزە کەمێک قورسە پێشبینیبکرێت، چونکە رێڕەوەکەی دیار نییە، بەڵام لەو شوێنانەی کە هەڵم زۆرن هەور دروستدەبێت و چڕ دەبنەوە و باران دەبارێت، ئەوەش زۆرتر لە ناوچە شاخاوییەکان روودەدات”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەیسبووک رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرمی لە باشووری کوردستان لە هەڵەبجە تۆماردەکرێت کە 29 پلەی سەدییە و بەرزترین پلەی گەرمیش لە کەرکووک تۆماردەکرێت کە 45 پلەی سەدییە.

لە پارێزگای هەولێر نزمترین پلەی گەرمی 33 و بەرزترین پلەش 42ـی سەدی دەبێت. لە سلێمانی نزمترین 30 پلە و بەرزترین 42 پلە دەبێت. لە کەرکووک نزمترین 33 و بەرزترین 45 پلە دەبێت. لە دهۆک نزمترین 31 و بەرزترین 41 پلە دەبێت. هەروەها لە هەڵەبجە نزمترین 29 و بەرزترین 43 پلە دەبێت.

بەشێوەیەکی گشتی لە سەرجەم پارێزگاکانی باشووری کوردستان ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و خێرایی با لە نێوان پێنج بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارتی و گۆڕان رێککەفتن 

Lalish Duhok

وەزارەتا كارەبێ: ل ھەولێرێ دەست ب بجهئينانا پيڤه‌رێ زیرەك يێ كارەبێ هاته‌ كرن

Lalish Duhok

ئامارا ساله‌كێ یا قوربانیێن كورد ب ده‌ستێ سوپایێ توركیا

Lalish Duhok