“ههتا نهۆ سێ هەزار و 550 ئێزدی ژ دەستێ داعش هاتينه رزگارکرن”
باسنيوز:
تا ئێستا بە هەوڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 550 کوردی ئێزدی لەژێر دەستی داعش رزگار کراون.
خهیرى بۆزانى، سهرپهرشتیاری دوسیهی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی و بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقافی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامارەکانی تایبەت بە رفێندراوە ئێزدییەکان، ئاشکرا کرد.
دوای داگیرکردنی شاری مووسڵ و هەرەسهێنان بە سوپای عێراق، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر شاری شنگال و دەستیان بە کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی کرد و ژمارەیەکی زۆریان رفاندن.
دوایین ئاماری کوردانی ئێزدیی و رفێندراوان، کە لە نەتەوە یەکگرتووەکانیش چەسپێندراون:
– کۆی ژمارەی کوردانی ئێزدی 550 هەزار کەس بوو
– 360 هەزار کوردی ئێزدی بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە ئاوارە بوون
– 150 هەزار ئاوارەی کوردی ئێزدی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان
– هەزار و 293 کوردی ئێزدی لە رۆژی یەکەمی هێرشەکەی داعشدا گیانیان لەدەست دا
– دوو هەزار و 745 منداڵی کوردی ئێزدی بێ باوک مانەوە
– تا ئێستا 82 گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی ئاشکرا کراوە
– 68 پەرستگە و مەزاری کوردانی ئێزدی لەلایەن چەکدارانی داعشەوە تەقێندراونەتەوە
– نزیکەی 100 هەزار کوردی ئێزدی پەنایان بۆ وڵاتانی دەرەوە بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا، بردووە
– چەکدارانی داعش شەش هەزار و 417 کوردی ئێزدییان رفاند، کە سێ هەزار و 548یان پیاو و منداڵی کوڕ بوون و دوو هەزار و 869شیان ژن و منداڵی کچ بوون.
– ژمارەی کوردانی ئێزدیی رفێندراو، کە رزگار کراونەتەوە:
+ هەزار و 209 پیاو
+ 339 ژن
+ هەزار و 49 منداڵی کوڕ
+ 956 منداڵی کچ
– تەرمی 104 رفێندراوی کوردی ئێزدی بە کوژراوی دۆزراونەتەوە
– تا ئێستا چارەنووسی دوو هەزار و 763 رفێندراوی کوردی ئێزدی دیار نییە، کە:
+ هەزار و 293یان ژن و کچن
+ هەزار و 470یان پیاو و کوڕن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
