شبكة لالش الاعلامية

په‌يڤدارێ حكوومەتا عێراقێ: هه‌يڤێن داهاتى ژى ٢٠٠ ملیاران دێ رەوانەی هەرێما كوردستانێ كەین

په‌يڤدارێ حكوومەتا عێراقێ: هه‌يڤێن داهاتى ژى ٢٠٠ ملیاران دێ رەوانەی هەرێما كوردستانێ كەین

باسنيوز:

گوتەبێژی حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد كە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق “بە كۆی دەنگ” بڕیاری داوە بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت.
حەسەن نازم، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، بابەتی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ بڕیاری لەسەر دراوە.
ئەوەشی بۆ (كوردستان ٢٤) روونكردۆتەوە: “هەندێک رێکاری تەکنیکی ماوە لەبارەی چۆنیەتیی وەرگرتن لە وەزارەتی دارایی، گرنگ ئەوەیە دەنگی لەسەر دراوە و جێگیرکراوە، پشتیوان بە خوا مانگەکانی داهاتووش کێشە نابێت و رەوانەی دەکەین”.
مانگی رابردوو حكوومەتی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری لە چوارچێوەی رێککەوتنی نێوان خۆی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان رەوانەی هەولێر كرد، بڕیارەكەش بە جۆرێكە كە تا تەواوبوونی پرۆسەی وردبینی لە داهات و پشکی هەرێم، مانگانە بەغدا ٢٠٠ ملیار دینار وەک سلفە بۆ هەولێر رەوانە بکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل عیازیێ فڕۆكه‌یێن هه‌ڤپه‌یمانان تۆنێلێن داعشێ ژناڤبرن

Lalish Duhok

وەزیرێ ئەوقافێ:پێکڤەژیانا پێکهاتەیان کەلتوورەکێ جوانێ کوردستانێ یە

Lalish Duhok

دوماهی هەلویستێ سەرۆکێ فرنسا دەربارەی گەمارۆیا عێراقێ ل سەر کوردستانێ

Lalish Duhok