ئەمریکا: هێشتا شنگال لژێر دەستێ حەشدا شەعبی و پەکەکێ دایە
K24 – هەولێر
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایدەگەیەنێت، هێشتا شنگال لەژێر دەستی حەشدی شەعبی و پەکەکە دایە.
جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەمیانەی بەشداریکردنی ڤیدیۆکۆنفرانسێک بەبۆنەی ساڵیادی جینۆسایدی شنگال رایگەیاند “شنگال هێشتا لەژێر دەستی حەشدی شەعبی و پەکەکە دایە، لەم رەوشەدا کەس نایەوێت بگەڕێتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان”.
هەروەها ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەمەریکا ئاشکراشی دەکات: “ئەمەریکا ئامادەیە مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنییە لۆکاڵییەکان بکەن، هەر کاتێک ئەو هێزە ئەمنییە پێکهێنرا، بەڵام ئێمە ناتوانین ئەو هێزە پێکبێنین و دەبێ حکومەتی مەرکەزی ئەو کارە بکات”.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ساڵیادی هێرشی داعشە بۆ سەر شنگال، کە لە 3/8/2014 پەلاماری ئێزدییەکانی دا و شنگال و دەوروبەری داگیرکرد و کۆمەڵکوژی ئەنجامدا، دەیان هاووڵاتی شنگالیشی رفاند کە تائێستا ژمارەیەکیان بێسەروشوێنن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
